زۆرینەی كڕیارەكانی پلیتی مۆندیالی رووسین

:: AM:10:58:16/01/2018 ‌

یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) ئاشكرای كرد تا ئێستا 3 ملیۆن داواكارییان پێ گەیشتووە بۆ كڕینی پلیتی یارییەكانی مۆندیال كە بڕیارە هاوینی داهاتوو لە وڵاتی رووسیا بێتە ئەنجامدان.

ماڵپەڕی فەرمی یەكەتییەكە هەروەها بڵاوی كردەوە، زۆرینەی ئەو داواكارییانەی كە پێیان گەیشتووە بۆ كڕینی پلیتی یارییەكانی مۆندیال لەلایەن وڵاتی مێواندار و هاووڵاتیانی رووسەوە بووە.

جەختیشی كردەوە هاووڵاتیانی رووسی بە پەرۆشەوەن بۆ دەستكەوتنی پلیتی یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا تا لەو رووداوە مێژووییەی وڵاتەكەیان ئامادەبن.

ئاشكراشی كرد داواكاری هەوادارانی تری تۆپی پێ لە وڵاتانی تردا بۆ كڕینی پلیتی یارییەكانی مۆندیال برێتی بووە لە 38%ی كۆی داواكارییەكان.

ماڵپەڕی فیفا ئاشكراشی كرد لە رۆژی 5ی مانگی رابردووەوە بەفەرمی داواكاری كڕینی پلیتی یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیایان خستووەڕوو و هەوادارانی تۆپی پێ لەسەرتاسەری جیهان دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕەكەیانەوە داواكاری كڕین پێشكەش بكەن.

جێی باسە یارییەكانی مۆندیالی 2018 بەفەرمی لە رۆژانی 14ی حوزەیران تا 15ی تەمووز دەست پێ دەكات و یارییەكانیش لە 11 شاری شاری رووسیا ئەنجام دەدرێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م