هاووڵاتییانی كومه‌ڵگه‌ی سیریێ سه‌ر به شاره‌دیێ شێلادزێ له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی، گردبوونه‌وه‌یه‌كیان رێكخست، وه‌ك نهڕازیبوون له بڕینی كاره‌بای نیشتمانی له‌سه‌ر فیده‌ری پڕۆژه‌ی ئاوی ناوچه‌كه.
كه‌مال ره‌شید دانیشتووی كۆمه‌ڵگه‌ی سیریێ به "وشه"ی گوت، ئێمه وه‌ك دانیشتوانی كۆڵانی سیریای كۆن نزیكه‌ی له 500 خێزان پێك دێین و كاره‌بای مۆلیده‌مان نییه و ناتوانین له‌م كاته‌دا مۆلیده بكڕین، له‌به‌رئه‌وه هه‌موومان كاره‌بای خۆمان خستووه سه‌ر فیده‌ری باڵندا و پڕوژه‌ی ئاو، چونكه پێنج سه‌عاتی كاره‌بای زیاتر له كۆمه‌ڵگه‌ی سیریێ هه‌یه.
مونیر شه‌مدین به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای شێلادزێ به "وشه"ی راگه‌یاند، پێشتر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی باش و جێگیر بوو، كاره‌بای به‌شێك له خێزانانی كومه‌ڵگه‌ی سیریێمان خسته سه‌ر كاره‌بای تایبه‌تی پڕۆژه‌ی ئاوی شێلادزێ و سیریێ، به‌ڵام ئێسته كاره‌بای نیشتمانی زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه و ڤوڵتییهكهشی كه‌مه، له‌به‌رئه‌وه ده‌یانه‌وێت جارێكی تر كاره‌بای ئه‌و خێزانانه بخه‌نه سه‌ر كاره‌بای كۆمه‌ڵگه‌ی سیریێ و وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكانی تر كاره‌با به ئه‌وان بدرێت.
ئه‌و ده‌ڵێ، هاووڵاتییانی ئه‌و به‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی سیریی نایانه‌وێ كاره‌بای نیشتمانی‌یان وه‌ك به‌شه‌كه‌ی تری كۆمه‌ڵگه‌ی سیریێ بێت و رێگری له‌وه ده‌كه‌ن كه كاره‌بای سه‌ر پڕۆژه‌كه ببڕێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ئاو كردووه و له رابردووش‌دا چه‌ندان جار كونتاك و شۆرتی كاره‌با له پڕۆژه‌ی ئاو كه‌وتووه و زیانی زۆری مادی پێ گه‌یاندووه.
كاره‌بای سه‌ر پڕۆژه‌ی ئاوی ناوچه‌كه پێنج سه‌عات زیاتره له كاره‌بای ناوچه‌كه و ئه‌و خێزانانه ده‌یانه‌وێت له جیاتی كاره‌بای مۆلیده، سوود له‌و رێژه كاره‌بایه وه‌ربگرن كه ده‌چێته پڕۆژه‌ی ئاوه‌وه.
كۆمه‌ڵگه‌ی سیریێ نێزیكه‌ی له شه‌ش هه‌زار خێزان پێك دێت و له ساڵی 1976 دروست كراوه، به‌ڵام سیریای كۆن هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه هه‌یه و رژێمی به‌عس به زۆره‌ملێ زه‌وی و موڵكیان لێ سه‌ندوونه‌ته‌وه.
شێلادزێ/ نه‌وزاد هلۆری