ئارسناڵ یاریزانێك و 30 ملیۆنی بە ئۆبامیانگ داوە

:: PM:12:04:16/01/2018 ‌

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی هەوڵەكانی چڕتر كردووەتەوە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ پییر ئێمریك ئۆبامیانگی هێرشبەری یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستای یاریزاناندا.

رۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: یانەی ئارسناڵ بڕیاریداوە ئۆلیڤێ گیرۆی بەرگریكاری فڕەنسی و 30 ملیۆن پاوەنی خستووەتە بەردەستی بەرپرسانی یانەی دۆرتمۆند بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا دەستبەرداری ئۆبامیانگ بن.

یانەی ئارسناڵ بەو هیوایەیە بە خێرایی گرێبەستی ئۆبامیانگ بەدەست بێنێ بۆ ئەوەی شوێنی ئەلێكسیس سانچێزی هێرشبەری چیلی پێ پڕ بكاتەوە كە نزیكە لەم زستانەدا ریزی یانەكە جێبێڵێ و روو لە یانەكانی مانچستەر یونایتد و چێڵسی بكات.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م