نه‌وتى خاوى برێنت به‌رزترین ئاستى تۆمار كرد، نرخى به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشت به 70 دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاسته له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو تۆمار كرابێت.
نرخى نه‌وت به هۆى دابه‌زاندنى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانى ئۆپیك و رووسیا و گه‌شه‌كردنى ئابوورى، له به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وامدایه.
ئه‌مڕۆ نرخى بهرمێلێك نه‌وتى برینت گه‌یشته به 70 دۆلار و 37 سه‌نت، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م نرخه هێشتا به‌رز بێته‌وه، هه‌رچه‌نده له سێ ساڵى رابردوودا ئه‌م نرخه‌ى به به‌رزترین ئاست تۆمار ده‌كرێت.
له ساڵى 2014 نرخى نه‌وت روو له دابه‌زین بوو، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و ستراتیجه نوێیه‌ى كه له لایه‌ن وڵاتانى ئه‌ندام له ئۆپیك پێڕه‌و ده‌كرێت، ئێسته ماوه‌یه‌كه نرخه‌كه‌ى به‌رز ده‌بێته‌وه.
نرخى خاوى تیكساسیش به‌رزترین ئاستى تۆمار كرد و به‌رمیلى گه‌یشت به 64 دۆلار و 48 سه‌نت.
له كانوونى دووه‌مى ساڵى رابردوو وڵاتانى ئه‌ندام له ئۆپیك و رووسیا بڕیاریان دا ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌مساڵ نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا به‌رز بێته‌وه، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتای ئه‌مساڵ ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه به‌رده‌وام بێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنى ئاستى به‌رهه‌مهێنان، خواستێكى به‌هێز بۆ نه‌وت هه‌یه و ئه‌مه‌ش وای كرد %15 نرخى خاو له‌م مانگه‌دا به‌رز بێته‌وه.