کەمێک پێش ئێستە لە سەنتەری شاری دهۆک بومەلەرزەیەکی جیاواز روویدا ، کە ئەویش بونی دەنگێکی بەرزبو لەکاتی بومەلەرزەدا.
بورهان یەحیا هاووڵاتیی شاری دهوک بە "وشە"ی گوت، سەعات 12:10 ئەمڕۆ سێشه‌م، بوومەلەرزەیەک لە سەنتەری شاری دهۆک رووی دا و بەپێی قسەکانی ئەو، دەنگێکی زور گەورە و بەهێز لەکاتی بوومەلەرزەکە لە زەوی هاتووه.
"وشه" پێوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی دهۆك كرد بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه بزاندرێت، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان جارێ لا نه‌بووه.
هاووڵاتیانی دهۆك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، بوومەلەرزەکە بەهێز بووە و شووشه‌ی دەرگه و پەنجەره‌ی شكاندووه و به ته‌وای له شاری دهۆك هه‌ستی پێ كراوه.
ئەم ساڵ ئەمە دەبێتە یەکەم بوومەلەرزە کە لە شاری دهۆک روو دەدات و پێشتر لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو دواین بوومەلەرزە شاری دهۆکی هه‌ژاند کە گوێرەکەی 5،3 پلەی ڕێكخته‌ر بوو.
دهۆک/ نەوزاد هلوری