دوای ناپاكییه‌كه‌ی 16ی ئوكتوبهری ساڵی رابردوو كه بووه هۆی داگیركردنی كه‌ركووك و خورماتوو پاشان ته‌واوی ناوچه ئازادكراوه‌كانی تری شه‌ڕی داعش، به‌هۆی نه‌مانی شه‌رعییه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌كان، پارتی بڕیاری بایكۆتی دا، چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێ، كورد به چوار هوكار ناتوانێ ده‌نگ له كه‌ركووك بهێنێت.
رێنجبه‌ر شێخ‌و چاودێری سیاسی له پارێزگای دهۆك له لێدوانێكدا به "وشه"ی گوت، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق له پارێزگای كه‌ركووك هیچ شه‌رعییه‌تێكی نه‌ماوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و حاڵه‌ی ئێسته، كورد ناتوانن ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆیان بهێنن.
ئه‌وه‌شی گوت، ئێسته میلیشیاكانی حه‌شد شه‌عبی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و ناده‌ستووری، هه‌ڵسوكه‌وت له كه‌ركووك ده‌كه‌ن و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی شاره‌كه و ده‌روبه‌ریان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و لێره‌وله‌وێ به چه‌ندان پاساوی بێ بنه‌ما كورد ده‌كه‌نه قوربانی و كاره‌سات و وێرانكاری مرۆیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یاسا و ده‌ستوور رێ به‌و كارانه نادات و دواجار نایه‌ڵن كورد به زمانی خۆیان بخوێنن و ئاڵای كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه كه له ده‌ستووری عێراقدا زمانی كوردی دووه‌م زمانی فه‌رمییه.
به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و چاودێره، كشانه‌وه و بایكۆتی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و ئاواره‌بوونی هه‌زاران خه‌ڵكی كورد له كه‌ركووك و به شیعه‌كردنی كه‌ركووك له شوێنی كورد و گرتنی هه‌موو باره‌گاكان و شكاندنی هه‌موو رێكه‌وتنه‌كان و به ئامانجكردنی پارتی و بوونی هێزێكی داگیركاری، ده‌بنه هۆكاری ئه‌وه‌ی كورد به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و پارێزگایه‌دا ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆی به‌ده‌ست نه‌هێنێت و ده‌نگی كورد له كه‌ركووك به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ببێته‌وه.
رێنجبه‌ر شێخ‌و ده‌ڵێ، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك ده‌كه‌وێته ژێر پرسیار و ئێسته ئامادهكاریییهكی باش بۆ ساخته‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركووك ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان بدرێت.
شێخۆ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر كورده‌كان نه‌توانن له‌ناو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئاڵای خۆیان كه ئاڵای كوردستانه به‌رز بكه‌نه‌وه و زمانی كوردی به‌كار بێنن، چۆن ده‌توانن كار و به‌رنامه‌كانیان بۆ خه‌ڵك روون بكه‌نه‌وه و گوتی، تاكه رێ به شه‌رعییه‌تدان به هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌ركووك، كشانه‌وه‌ی هه‌موو هێزه چه‌كدارییه‌كانی حه‌شد شه‌عبی و سوپای عێراقه له ناوچه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی حاڵه‌تی پێشووی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ره.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری