سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ده‌ڵێ، كابولى پایته‌خت له‌لایه‌ن هێزه‌كانى تاڵیبان ئابلۆقه دراوه، سه‌رۆكى ئه‌فغانستانیش ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه به سێ رۆژ حكوومه‌تى ئه‌فغان ده‌ڕووخێت".
له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ تۆڕى سى بى ئێس، جۆن نیكلسۆن سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ده‌ڵێ، "هیچ شتێك له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه نه‌ماوه، ته‌نیا پاراستنى ژیانى سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان نه‌بێت، كه ئه‌وانیش ناتوانن به پیاده بڕۆن، به‌ڵكو له كابولى پایته‌خت به هه‌لیكۆپته‌ر هاتوچۆ ده‌كه‌ن، زاڵبوون به‌سه‌ر بارودۆخى پایته‌خت زۆر ئه‌سته‌مه".
ئه‌م به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه له هه‌مان دیمانه گوتوویه‌تى تاڵیبان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دیالۆگ ره‌ت ده‌كاته‌وه، چونكه ده‌زانێ سه‌رده‌كه‌وێت.
له هه‌مانكاتیشدا ئه‌شره‌ف غه‌نى سه‌رۆكى ئه‌فغانستان ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه، ئه‌وا به‌سێ رۆژ حكوومه‌ت ده‌ڕووخێت".
گرووپه تیرۆریستییه‌كان له ئه‌فغانستان به‌هێز ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له جه‌نگه‌كه‌ى بێ‌ئومێد بێت، دواى ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى یه‌ك تریلیۆن دۆلارى له ماوه‌ى 16 ساڵى رابردوو له‌م جه‌نگه‌دا خه‌رج كردووه.
ئه‌شره‌ف غه‌نى گوتوویه‌تى، "21 رێكخراوى تیرۆریستى ئێسته له ئه‌فغانستان هه‌ن كه ده‌یان تیرۆریستى خۆكوژ ئاماده ده‌كه‌ن". سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكشێنه‌وه، سوپا و پۆلیسى ئه‌فغانى به شه‌ش مانگ له ناو ده‌چن".