باڵوێزی بەریتانیا بەم نزیكانە فڕۆكەخانەكان دەكرێتەوە

:: PM:04:40:16/01/2018 ‌

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئاشكرای دەكات، بەم نزیكانە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە و لە داهاتوویەكی نزیكدا رەوشی هەرێمی كوردستان بەرەوپێشچوونی باش بەخۆیەوە دەبینێت.

ئەمڕۆ سێشەم 16ـی كانوونی دووەم، جۆن ویلكس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رای رگەیاند، بەرنامەمان هەیە پاڵپشتی پێشمەرگە بكەین و پێویستە كورد بە تیمێكی بەهێزەوە بچنە بەغدا و بەریتانیا خوازیاری هەماهەنگی بەهێزی ئابوورییە لەگەڵ كوردستان و كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمیش لە كەركووك وەبەرهێنان لە بواری نەوتدا دەكات.

باڵوێزی بەریتانیا زیاتر گوتی، بەم نزیكانە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە، پاڵپشتی مافەكانی گەلی كورد دەكەین و لە داهاتوویەكی نزیكدا رەوشی هەرێمی كوردستان بەرەوپێشچوونی باش بەخۆیەوە دەبینێت.

ڕۆژی شەموو شاندێكی كوردستان بە سەرۆكایەتی كەریم سنجاری گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ شاندی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆ كۆبوونەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق كۆبوونەوەكەی بە بەرهەمدار وەسف كرد و دووپاتی لەوە كردەوە، گەیشتوونەتە خاڵی هاوبەش و دووشەم، كە دەكاتە ئەمڕۆ لە هەولێر كۆ دەبنەوە، تا بگەن بە چارەسەر لەسەر كێشەكان، دوێنێش كۆبوونەوەی شاندی بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بەردەوام بوو.



وشە - رامیار جەواد