سوودەكانی خواردنەوەی ئاوی گەرم پێش خەوتن

:: PM:05:29:16/01/2018 ‌

بە گشتی مرۆڤ رۆژانە ئاوێكی زۆری سارد دەخۆنەوە بەبێ ئەوەی بزانن زیانی هەیە بۆیان، كەچی خواردنەوەی كوپێك ئاوی گەرم چەندان سوودی گرنگ بە جەستە دەبەخشێت كە وادەكات گرنگی بە خواردنەوەی ئاوی گەرم بدەن.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "linkedin" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی خواردنەوەی كوپێك ئاوی گەرم دەكات پێش خەوتن و دەڵێت، خواردنەوەی كوپێك ئاوی گەرم بە شێوازێكی ڕۆژانە پێش خەوتن وەك چارەسەرێكی سروشتی وایە بۆ جەستە و سوود بە بەشێك لە ئەندامە گرنگەكان دەبەخشێت و لە زۆر نەخۆشی دەتپارێزێت.

خواردنەوەی كوپە ئاوێكی گەرم كۆئەندامی هەرس ئارام دەكاتەوە و چالاكیان دەكات، هەروەها خواردنەوەی ئاوی گەرم پێش خەوتن جەستە لە ژەهر پاك دەكاتەوە و لەگەڵیدا سوودی هەیە بۆ پێست هەیە و شێداری دەكات و چرچوولۆچی ناهێڵێت، بۆیە خواردنەوەی كوپێك ئاوی گەرم پێش خەوتن جەستەیەكی تەندروست و پێستێكی خاوێنت بۆ فەراهەم دەكات.

خواردنەوەی كوپێك ئاوی گەرم پێش خەوتن یارمەتی جەستەت دەدات لە دابەزاندنی كێش و سووتاندنی ژمارەیەكی زۆر كالۆری لە جەستەدا و چەورییەكان كەم دەكاتەوە، سوڕی خوێن چالاك دەكات و بەرزی كۆلسترۆڵی خوێن كۆنتۆڵ دەكات و دڵ لە نەخۆشی جەڵتە دەپارێزیت.

بەخواردنەوەی كوپێك ئاوی گەرم پێش خەوتن كۆئەندامی دەمار ئارام دەبێتەوە، بەمەیش هەستكردن بە ئازار و هەوكردنەكان كەم دەكات و خەوێكی ئارام و قووڵت بۆ دەرەخسێت، هەروەها ئارەقكردنەوە لە كاتی خەوتندا ناهێڵێت، چونكە خواردنەوەی ئاوی گەرم وادەكات مادە ژەهرییەكان لە جەستەدا بچنە دەرەوە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان