توێژینەوەكان ئەوەیان سهلماندووە، كە نەخۆشی زەهایمەر نەخۆشییەكی كوشندەیە، هەروەها بە شێوەیەكی گشتی نەخۆشییەكی مەترسیدارە و تووشی لەبیرچوونەوەت دەكات.
بەپێی هەواڵێك، كە لە ماڵپەڕی "
medicalnewstoday" دا بڵاو كراوەتەوە باس لە هۆكارەكانی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر دەكات و دەڵیت، بەپێی توێژینەوەكانی ساڵی 2010، كە تێیدا هەژماری وڵاتی ئەمەریكا كرا و لە ئەنجامدا بۆیان دەركەوت 4.7 ملیۆن كەس، كە تەمەنیان لە سەر و 65 ساڵییە تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بوون كە بە زەهایمەر نەسراوە.
لێرەدا باس لە چەند هۆكارێك دەكەین بۆ تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر:
یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی تووشبوون بەم نەخۆشییە مەترسیدارە ئەوە، كە خانەكانی مێشك شی دەبنەوە، كە ئەم كردارە وا دەكات ئیشكردنی مێشك پێچەوانە ببێتەوە و خانەكانی مێشك پێوەندییەكی بەهێزیان لەنێوان نەمێنێت، كە ئەم كردارە لاوازبوو دەبێتە هۆی لاوازبوونی بیر و هۆش و تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە.
لەگەڵ ئەوەیشدا زۆرجا شیبوونەوەی خانەكانی مێشك دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی پرۆتینی بێتا ئەمیۆلید، كە ئەم پرۆتینە میمۆری مێشك بەهێز دەكات، بەڵام بە نەمانی ئەم مادەیە بیر و هۆش كەم دەكاتەوە و نەخۆشی زەهایمەر تووشی كەسەكە دەبێت، هەروەها وردە وردە پرۆتینێكی تر شی دەبێتەوە بەناوی "تاو" كە ئەم مادەیە دەمارەكانی مێشك لە تێكچوون دەپارێزن.