سەیركردنی فیلمی ترسناك تووشی خەوزڕان و نەخۆشی دروونیت دەكات

:: PM:07:26:16/01/2018 ‌

بەهۆی ئەوەی زۆر كەس ئارەزووی سەیركردنی فیلمی ترسناك دەكەن و ھەندێكیش بە پێچەوانەوە ئارەزووی ناكەن، بۆیە زانایان چەند توێژینەوەیەكیان ئەنجام دا بۆ دەرخستنی كاریگەریی فیلمی ترسناك لەسەر جەستە و چەند زانیارییەكیان دەستكەوت.

بەپێی هەواڵیك كە لە ماڵپەڕی "edinazephyrus" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە كاریگەریە خراپەكانی فیلمی ترسناك دەكات لەسەر جەستە و دەڵێت، بەپێی توێژینەوە زانستییە نوێیەكان، كە زانا دەروونناسەكان ڕوونیان كردووەتەوە و دەركەوتووە یەكێك لە كاریگەرییە خراپەكان، كە فیلمی ترسناك هەیەتی ئەوەی كەسەكە ناتوانێت شەوانە بخەوێت بەهۆی "ترس و خەوزڕان و بینینی خەونی ناخۆش".

لێكۆڵینەوە نوێیەكان ئەوەیشیان سەلماندووە، كە سەیركردنی ئەم جۆرە فیلمانە خێرایی لێدانی دڵ زیاد دەكات، كە زیانی هەیە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە، چونكە دەبێتە هۆی وەستانی دڵیان، لەگەڵ ئەوەیشدا فیلمی ترسناك دەبێتە هۆی ئەوەی كەسی سەیركەر ئارەق بكاتەوە بەشێوەیەكی زۆر كە ئەم ئارەق كردنەوەیە زیانی بۆ تەندروستی جەستە هەیە.

بەپێی وتەی دكتۆرەكان و پسپۆڕانی بواری دەروونی دەڵێن: سەیركردنی فیلمی ترسناك بەشێوەیەكی بەردەوام دەبێتە هۆی دروستكردنی شتی خەیاڵی "وەهم" بۆ كەسی سەیركەر، هەروەها زۆربەی كات ئەو وەهمە تووشی چەند نەخۆشییەكی دروونیت دەكات. 


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان