خانمە پێشکەشکاری ناوداری كورد"سۆزان کەمال"، نوێترین وێنەی لە واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌یتی ئینستگرام بڵاو ده‌كاته‌وه، مشتومڕێكی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، به‌هۆی جوانی و سه‌رنج ڕاكێشی له جۆری مكیاژهكهیدا كردوویه‌تی. وەک ساڵانی ڕابردوو وێنەکەی بە فلتەری کلاسیک ڕەشوسپی کردووە و تەنکە مکیاژێکی کردووە.
سۆزان کەمال لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە ماکیاژ دەبێتە خواس و باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هێندێک لە هەودارانی دەڵێن بەبێ ماکیاژ جوانتره و هەندێکیشیان ڕەخنەی لێ دەگرن و دەڵێن جوانییەکەی بەس ماکیاژە.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سۆزان کەمال بە ستایلێکی جیاواز و سەرنجی هەوادارانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوه هەوادارانی باس لەوە دەکەن نەشتەگەری تری بۆ ڕووخساری کردووە و به‌وه‌یش ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریان كردووەته‌وه، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: "خه‌ریكه ئیتر كه‌س نات ناسێته‌وه".
ئەو، وێنەی خۆی لەناو ئۆتۆمبێلێک گرتووە و پێدەچێت خۆی شوفێر بێت، لەژێر وێنەکەیشی نووسیویەتی: (خودا هەرگیز دەرگایەک داناخات بەبێ کردنەوەی یەکێکی تر، بۆیە بێ ئومێد مەبە.)
سۆزان كه‌مال له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئین ئارتی" دوو بوو، دواتر وازی له‌و كه‌ناڵه هێنا و له كه‌ناڵی "كورد ماكس" ده‌ستی به‌كار كرده‌وه، سه‌ره‌تای هاتنه ناو كاری ڕاگه‌یاندنی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ماوه‌یه‌كی تربه‌نیازه له نوێترین پڕۆگرامیدا له كه‌ناڵی "كوردماكس شۆ" ده‌ربكه‌وێته‌وه.