بەڤیدیۆ.. باشترین بەرنامە بۆ خێراكردنی سیستەمی ئەندرۆید

:: PM:08:15:16/01/2018 ‌

بەهۆی ئەوەی زۆربەی بەكارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید كیشەی خاوبوونەوەی مۆبایلەكەیان هەیە یان كێشەیان هەیە لە ڕامەكەیدا، ئەوا باشترین ڕێگە بەكارهێنانی ئەم بەرنامەیەیە بۆ زیادكردنی خێرایی مۆبایلەكەیان. 
 
بەپێی تاقیكردنەوەیەكی ڤیدیۆیی، كە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی یوتیوب بڵاو كراوەتەوە و ڤیدیۆكە باس لە بەرنامەیەك دەكات كە دەتوانێت ئاستی خێرایی سیستەمی ئەندرۆید زیاد بكات، بەرنامەكە بەناوی " Purify Save Battery Boost Ram " ناو نراوە و بە باشترین بەرنامە دادەنرێت بۆ خێراكردنی سیستەمی ئەندرۆید و كەمكردنەوەی خێرای دابەزینی شەحنی موبایلە.

 سیستەمەكانی ئەندرۆید بەوە ناسراون، كە زۆر ئیش بكەن شەحنیان زوو دادەبەزێت و خاودەبێتەوە، بەڵام بە بەكارهێنانی ئەم بەرنامەیە رزگارتان دەبێت لەم كێشانە، هەروەها ئەم بەرنامەیە پشت دەبەستێت بە وەستاندن و داخستنی ئەو پرۆگرامانەی كە بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیك ئیش دەكەن.

بەم شێوەیە پرۆگرامەكە ڕامی موبایل دەپارێزێت لە خاوبونەوە و گەرمبوون، كە ئەمەش دەبێتە ھۆی خێرابوونی سیستەمەكە و گەڕانەوەی خیرای دابەزینی شەحنی باتری موبایلەكە، هەروەها مۆبایلەكە لە سووتان دەپارێزێت.



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان