ئاواز دانه‌ری ناسراوی كورد "هه‌ڵكه‌وت زاهیر"، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوێترین وێنه‌ی خۆی و هونه‌رمه‌ندێكی لبنانی بڵاو كردووەته‌وه، به‌م پۆسته‌ی له فه‌یسبووك سه‌رجه‌م ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان ده‌هه‌ژێنێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16 ی كانوونی دووه‌م، ئاوازدانه‌ری ناوداری كورد هه‌ڵكه‌و زاهیر له لێدوانێكی تایبه‌تدا به "وشه" ی ڕاگه‌یاند: "ئەم وێنەیه‌ی بڵاوم کردووەتەوە لە کارێکی نوێ دا لە‌گە‌ڵ هونه‌رمه‌ندی (Elise)، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا گۆرانییه‌ك به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی تۆمار ده‌كه‌ین، به‌ڵام جارێ زووه بۆ تۆمار كردنی كلیپ، ئه‌و خاتوونه ده‌نگێكی خۆشی هه‌یه و كارێكی جوان پێكه‌وه ده‌كه‌ین".
"هه‌ڵكه‌وت زاهیر" ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته له‌ناو ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆی پارچه‌یه‌ك ڤیدیۆی له‌گه‌ڵ خانمێكی هونه‌رمه‌ندی ناوداری لبنانی، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاوی كردووەته‌وه، بۆیه جێی سه‌رنجی ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان و هه‌وادارانی.
له ڤیدیۆكه‌دا گۆرانی ده‌ڵێن پێكه‌وه، گۆرانی (حصب ئلی كان)ی گۆرانیبێژی بەناوبانگ "مەیادە حناوی" دەڵێنەوە، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌م شێوه‌یه گۆرانی بڵێت و ده‌ربكه‌وێت.
هه‌وادارانی له كۆمێنت بۆ هه‌ڵكه‌وت زاهیر یان نووسیوه: "ده‌نگت خۆشه و به‌شێویه‌كی ناوازه ده‌ركه‌وتووی".
هه‌ڵكه‌وت زاهیر، بە‌یە‌کێک لە دیارترین موسیقار و خاوە‌نی زۆرترین گۆرانی لە مێژووی ھونە‌ری کوردستاندا دادە‌نرێت و یە‌کە‌مین کە‌سە توانبێتی گە‌نج وە‌ک ئەستێرە بناسێنی لە بواری ھونە‌ریدا. زۆرترین ئافرە‌تی ھونە‌رمە‌ندی ھێنایە ناو بواری گۆرانی گوتن لە کوردستاندا باشترین مۆسیقاری ساڵی ٢٠١٢ بوو لە ڕۆژھە‌لاتی ناوە‌ڕاست و یە‌کە‌مین مۆسیقارە توانی بە زمانی کوردی و عە‌ربی دوێت بکات و لە‌سە‌ر جە‌م کە‌نالچە عە‌ربیە‌کان پە‌خش بکرێت بۆ ھە‌ردوو ھونە‌رمە‌ند (لەیلا فە‌ریقی و عە‌لی حە‌جار).
ھە‌روە‌ھا توانی بۆ گە‌ورە‌ترین ھونە‌رمە‌ندی عە‌رە‌ب (مەیادە حناوی) گۆرانی دروست بکات لە‌سە‌ر کوردستان لە شیعری (محەمەدمە‌هدیجەواهیری)، زۆرتین قە‌سەی لە‌سە‌ر کراوە لە ڕژۆنامە‌کانی کوردستان و یە‌کە‌مین کە‌سیشە توانیوویە‌تی بە‌رھە‌می ھونە‌رمە‌ندی کورد لە کە‌ناڵی (ڕۆتانا) داببە‌زێنی لە‌گە‌ڵ دیارترن موسیقاری عە‌رە‌ب کاری کردووە (یەحیا موجی) ھە‌روە‌ھا لە‌گە‌ڵ دیاترین دە‌رھێنە‌ری عە‌رە‌ب کاری کردووە (فادی حە‌داد) لە‌گە‌ڵ باشترین گروپە‌کانی (مەسڕ و تورکیا و ئێران و ئە‌لمانیاو سوید، ھە‌نگاریا) کاری تۆمارکردنی موزیکی کردووە بە باشترین و ناودارترین ئاوازدانە‌ر داژمێردرێت لە کوردستاندا.