شاجوانی كوردستان "ژالیا سیروان" كه بۆ ساڵی 2016 هه‌ڵبژێردرا، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاوكرده‌وه، وێنه‌كانی دوای نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری دێت بۆ ده‌م و چاو و لێوی به‌وه‌یش ته‌واوی جوانییه‌كه‌ی پێشووتری له ده‌ست ده‌دات، به گوته‌ی هه‌وادارانی.
ژالیا سیروان له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی به زه‌رده‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گرن كه زۆر ده‌ستكاری ده‌موچاوی و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری كردووه، به‌مه‌یش جوانییه‌كه‌ی نه‌ماوه.
ئه‌م قسانه‌ی ژالیا سیروان دوای ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایانه دێت، كه له ماوه‌ی ڕابردوو به به‌رده‌وامی كراوه‌ته سه‌ری و پێیان گوتووه تۆ شایه‌نی ئه‌م نازناوه نیت.
ژالیا سیروان له ساڵی 1996 له سلێمانی له‌دایك بووه و مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو له رێوڕه‌سمێكدا له شاری هه‌ولێر وه‌ك شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 هه‌ڵبژێردرا له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی میدیاییه‌وه، ئێسته ماوه‌ی یه‌ك مانگی ماوه و ده‌بێت كه‌سێكی تر بۆ شاجوانی ساڵی 2017 هه‌ڵبژێردرێت و ژالیا ئه‌و نازناوه له‌ده‌ست ده‌دات، ئەو تاكه شاجوانه له مێژووی كوردستان تووشی زۆرترین ڕه‌خنه بووه‌ته‌وه و خه‌ڵك به شایسته‌ی نازانن بۆ ئه‌و شوێنه.