بەهۆی ئەوەی وەرزی زستان وەرزێكی سەرما و نەخۆشی لەگەڵە، بۆیە پێویستە خواردن و خواردنەوەی تەندروست بخۆی بۆ دووربوون لە نەخۆشی و سەرمای زستان.
بەپێی هەواڵیك، كە لە ماڵپەڕی "
care2" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لەو میوانە دەكات پێویستە لە وەرزی زستاندا بیخۆین و سوودی لێ وەگرین بۆیە لەم بابەتەدا دەڵێت، بەپێی وتەی پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خواردن، كە دەڵین كۆمەڵێك میوە هەیە بەرگری جەستە دژ بە نەخۆشی زستان زیاد دەكات كە پێویستە بخورێن، ئەم میوانەیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
یەكەم – سندی: میوەی سندی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و مادەی ڕیشاڵی و دژە ئۆكسان، كە ئەم پێكهاتانە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەكەن و ناهێڵن كەسەكە تووشی نەخۆشی ببێت، هەروەها ئەم مادانە گەدە لە سووتان دەپارێزن و ناهێڵن زیانی پێبگات.
دووەم – سێو: میوەی سێویش پێكهاتەیەكی بەهێزی هەیە كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی A و C كە جەستە لە سەرمای زستان دەپارێزن، هەروەها مادەی پۆتاسیۆم و ئاسنی تێدایە، كە بەرگری جەستە دژ بە نەخۆشی و لاوازی جەستە بەهێز دەكەن.
سێیەم – كیوی: خواردنی دوو بۆ سێ دانە لە میوەی كیوی بەشیوەیەكی ڕۆژانە لە وەرزی زستاندا هاوكاری جەستەت دەكات لە زیادكردنی بەرگری دژ بە نەخۆشی، هەروەها وەك سەرچاوەیەكی وزەی كار دەكات لە جەستەدا و جەستەت گەرم دەكاتەوە.