خانمە گۆرانیبێژی ناوداری كورد "هێلی لۆڤ"، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی ناوازه‌ی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه بۆ یه‌كه‌م جاره به‌م شێوه‌یه ده‌ربكه‌وێت، بووه‌ته خواس و باسی هه‌وادارانی، به‌شێك له هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌ی توندی لێ ده‌گرن و به‌وه باسی ده‌كه‌ن، ده‌یه‌وێت كولتووری كچانی كورد تێك بدات.
هێلی لۆڤ خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی باشووری كوردستان، یه‌كێك بووه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی پشتیوانی سه‌رسه‌ختی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی ده‌كرد.
هێلی لۆڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام توانجێكی زۆری بۆ هاتووه چونكه، وێنەیەکه‌ی ئه‌م جاره‌ی به‌جوانی له‌شولاری هه‌موو ده‌ركه‌وتووه، هەوادارانی پێیان وایە لە ستایل و جلوبەرگدا خۆی وەک هاوشێوەی کیم کارداشیان دەکات.
ھێلی لۆڤ ناوی ڕاستەقینەی (ھێلین عەبدوڵا)یە لە ساڵی 1988 لەدایك بووە، خاوەنی چەند ڤیدیۆ كلیپێكە و بەشداری دوو فیلمی سینەمایی كردووە. بە ماوەیەكی كەم لە ھەرێمی كوردستان و جیھانیشدا، ناوبانگی ھونەری په‌یدا كرد، به یه‌كێك له 100 كاریگەرترین كەسایەتییەكانی دنیا بۆ ساڵی 2015 ھەڵبژێردرا. ئێستا خه‌ریكی كاری بازرگانییه و له پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری جوانكاریی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه.