هونه‌رمه‌ند لاوی شاری سلێمانی "به‌همه‌ن كه‌مال" نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریی خۆی ئاماده‌ی بڵاو كردنه‌وه به‌ڵام له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ "وشه" ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه به‌ربه‌ست هه‌یه له بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16 ی كانوونی دووه‌م، به‌همه‌ن كه‌مال له لێدوانێكی تایبه‌تدا به "وشه" ڕاگه‌یاند: "ئیسته سەرقاڵی کاری هونەریم ئەم کارەم جیاوازترە لە کارەکانی ترم بەستایلیکی جیاوازتر کاری بۆ ئەکەم هەم لەری موزیکەوە هەم لەڕووی کلیپەوەئەم کارەم ئاواز و تێکستی خۆمە ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی ئەم کارەم بەداخەوە بەهۆی بار و زرووفی ناخۆشی کوردستان نەوە ماوەیەکی زۆرە کارە هونەریکان وەستاون، بۆیە منیش وک هونەرمەندیک ماوەیەکە بەهۆی بارودۆخی ناخۆشەوە ئەم کارەم ڕاگرتووە هیوادارم بارودۆخەکە بەرەو باشی بچێت تا ئێمەیش بتوانین کارەکانمان ئەنجام بدەین و خزمه‌تی ڕه‌وتی هونه‌ریی كوردی بكه‌ینه‌وه".
ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی به‌همه‌ن كه‌مال ده‌بێته پێنجه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری، پێشتر كۆتا به‌رهه‌می به‌ناوی "ماڵئاوا"بوو، هونه‌رمه‌ند له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری به‌ناوی "جوانی تۆ" له ساڵی 2003 بڵاو كرده‌وه.