خاتوونه گۆرانیبێژی مه‌غریبی "سه‌میره سه‌عید" كه له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به پێشه‌نگی گۆرانیی عه‌ره‌بی هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌ڕێی لاپه‌ڕه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له فه‌یسبووك چه‌ندان وێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی 60 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی، په‌یكه‌رێكی تایبه‌تی بۆ دروست كراوه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، سه‌میره له ماڵه‌كه‌ی خۆی و به بۆنه‌ی 60 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی، پێشوازیی له چه‌ندان هونه‌رمه‌ند كردووه كه له خۆیه‌وه نزیكن، ئه‌وان به‌بێ ئاگه‌داریی سه‌میره، په‌یكه‌رێكیان له‌سه‌ر رووخساری خۆی بۆ دروست كردووه و له‌و بۆنه‌یه‌دا پێشكه‌شیانی كردووه.
پێگه‌كه و ته‌نانه‌ت سه‌میره خۆیشی زانیاریی له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه نه‌داوه كه كێ دروستی كردووه و به چ ماده‌یه‌ك دروست كراوه، ته‌نیا په‌یكه‌رێكه و ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌نده وه‌ك به‌نرخترین دیاری ئاماژه‌ی بۆ كردووه، بۆیه بێ سنوور دڵخۆشیی خۆی ده‌ربڕیوه. له‌به‌رئه‌وه زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی عه‌ره‌بی بایه‌خیان به‌و بۆنه‌یه و په‌یكه‌ره‌كه داوه كه تێیدا سه‌میره چه‌ند گۆرانییه‌كی خۆی گوتووه‌ته‌وه.
سه‌میره سه‌عید جیا له‌وه‌ی ناوێكی زۆر دیاری گۆرانیی عه‌ره‌بی و وه‌ك پێشه‌نگ له‌و بواره‌دا ته‌ماشا ده‌كرێت، سێ ساڵ به‌ر له ئێسته گۆرانییه‌كی تایبه‌ت به زمانی عه‌ره‌بی بۆ هه‌ولێری پایه‌ته‌ختی كوردستان بڵاو كرده‌وه كه له ڕێی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه بۆی ئاماده كرا و ده‌نگۆیه‌كی زۆری له ناوه‌ندی هونه‌ریدا دایه‌وه.
سه‌میره سه‌عید له ساڵی 1958 له شاری ریباتی مه‌غریب له دایك بووه، له ساڵی 1967دا له به‌رنامه‌ی به‌هره‌وه‌ران به سه‌رپه‌رشتیی ئاوازدانه‌ر عه‌بدولنه‌بی جیراری گۆرانیی گوتووه، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا گۆرانییه‌كی تۆمار كردووه و به‌دوایدا به‌رده‌وام بووه له گۆرانیگوتن. یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی له ساڵی 1970دا به‌ناوی "لیقا" بڵاو كردووه‌ته‌وه.. بڕوانامه‌ی زانكۆیی له كۆلیژی ئاداب- به‌شی زمانی فڕه‌نسیی وه‌رگرتووه.
له ساڵی 1978دا چووه‌ته میسر و له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ره ناوداره‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ی میسر كاری كردووه وه‌ك محه‌مه‌د ئه‌لمه‌وجی، به‌لیغ حه‌مدی و محه‌مه‌د سوڵتان. پاشان له هه‌شتا و نه‌وه‌ته‌كاندا به‌رده‌وام بووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانیی نوێ و تا ئێسته‌یش به یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی گۆرانیی عه‌ره‌بی ده‌ناسرێته‌وه.