ریال مەدرید پاڵەپەستۆی زیاتری خستووەتە سەر ئیكاردی
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەوڵەكانی چڕتر كردووەتەوە بۆ راگەیاندنی گرێبەستكردن لەگەڵ ماورۆ ئیكاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی لە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی.
رۆژنامەی (كۆریری دیلۆ سپۆڕت)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید تادێت هەوڵەكانیان چڕتر دەكەنەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستای یاریزاناندا گرێبەست لەگەڵ ئیكاردی رابگەیەنن.
بەگوێرەی رۆژنامەكە یانەی ریال مەدرید ئامادەیی خۆی پێشانداوە بڕی ئەو پارەیە بدات كە یانەی ئینتەر میلان وەك مەرج بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی ئیكاردی دیاری كردووە كە 110 ملیۆن یۆرۆیە.
یانەی ریال مەدرید دەیەوێ بە هێنانی ئیكاردی كێشەی هێڵی هێرشبەری تیپەكەی چارەسەر بكات بەتایبەت لەم وەرزەی خولی ئیسپانیادا كە ئێستا بە 19 خاڵ لە دواوەی یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگەوەیە.
جێی باسە ئیكاردی گۆڵكاری ئەم وەرزەی یانەی ئینتەر میلانە بە تۆماركردنی 18 گۆڵ لە خولی پلە یەكی ئیتاڵیا، هەروەها دوای ئیمپۆلی كە 20 گۆڵی هەیە لە ریزبەندی دووەمی گۆڵكارانی خولەكەوەیە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم