ماڵپه‌ڕی ئه‌نیستیۆتی ویكیپیدیا، ڤێرژنی ئینگلیزی تووشی ڕه‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه، چونكه لاپه‌ڕه‌یه‌كی تێدا پڕ كراوه‌ته‌وه كه ڕێنوێنیی نابه‌رپرسانه‌ی تێدایه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ خۆیان بكوژن، به‌بێ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌نیستیۆته‌كه‌وه لابرابێت.
گرانت شابس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له پارتی موحافیزكاران، له توێژینه‌وه‌یه‌كی خۆیدا بۆ ڕۆڵی خراپی ئینته‌رنێت كه ده‌بێته هۆی خۆكوشتن له نێوان گه‌نجاندا، ده‌بینێ 12٪ ئه‌وانه‌ی ویستیویانه خۆیان بكوژن، ته‌مه‌نیان له نێوان 16 بۆ 24 ساڵیدایه، هه‌مووشیان زانیاری‌یان له ئینته‌رنێت وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییان بكات.
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، ڕاپۆرته ئه‌كادیمییه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه پێشتریش وه‌زیر بووه، ده‌یه‌وێ بیكاته به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستان بۆ سه‌ر وه‌زیران و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئینته‌رنێت بكات تا ئه‌و گرفته چاك بكه‌ن، هه‌مووشی بۆ ڕێگریكردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆكوشتنه له به‌ریتانیا.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، له ناو ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت، ویكیپیدیا به تایبه‌تی پڕه له بابه‌تی نابه‌رپرس كه ڕێنوێنیی ده‌داته خه‌ڵكی خۆیان بكوژن و له ناو لاپه‌ڕه‌كانیدا، وێنه‌ی كیسی نایلۆن دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆكوژ به‌كاری بهێنێ و شێوازه‌كه‌شی پێ گوتراوه، هه‌روه‌ها وێنه و و شێوازی به‌كارهێنانی له‌زگه و په‌تی له‌سێداره‌دان و زۆری تر.
له هه‌ندێكی تر له‌و لاپه‌ڕانه، جۆره‌كانی خۆكوژی به‌پێی ئازاره‌كه‌ی خراوه‌ته ڕوو، هه‌روه‌ها كام جۆره كاتی كه‌متر ده‌وێ و كامیان پێویستی به كاتێكی زۆرتره.