له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له به‌ریتانیا، په‌رستارێك به دیار نه‌خۆشێكه‌وه دانرابوو، له جیاتی ئه‌وه‌ی چاودێری نه‌خۆشه‌كه بكات و ئاگاداری بێت، خه‌ریكی كارێكی تر بوو.
له نه‌خۆشخانه‌ی "پرێنس ئه‌لیكساندرا" له شاری هارلۆ ئێسكس، نه‌خۆشێك له بارێكی ته‌ندروستیی خراپدابوو، له‌به‌رئه‌وه نه‌خۆشخانه‌كه په‌رستارێكی تایبه‌تیان به دیاره‌وه جێ هێشت تا چاودێری بكات و ئاگاداری بێت، به‌ڵام ئه‌م په‌رستاره بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌عات له‌و ژووره دانیشتبوو، خه‌ریكی گه‌ڕان بوو له ئینته‌رنێت بۆ شوێنێكی گه‌شتیاری خۆش كه له پشووه‌كه‌یدا سه‌ردانی بكات.
ئه‌م دیمه‌نه‌ی په‌رستاره‌كه، له ڕێی كامێراكانی چاودێرییه‌وه ئاشكرابوو، كه به‌رامبه‌ر شاشه‌ی لاپتۆپه‌كه‌ی دانرابوو و هه‌موو سێرچێكی ئه‌و په‌رستاره‌ی ئاشكرا كردبوو، بۆیه ڤیدیۆكه له نه‌خۆشخانه‌كه دزه‌ی كرد و تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانی پڕ كرده‌وه.
ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بێنه ده‌نگ و هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی به‌رامبه‌ر سیسته‌می ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌یان هه‌یانبوو ده‌ری ببڕن، زۆرترین ڕه‌خنه‌كانیش له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می پهرستارهكانیان، دواكه‌وتنی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و دووریی نه‌خۆشخانه‌كان بوو.