به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر لاوازی كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ و له شه‌و بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، ئه‌گه‌ری به‌فرێكی كه‌م له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان هه‌یه، له سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ و شه‌و بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ و دواتر بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، نمه‌باران و به‌فریش له‌كاته‌كانی شه‌ودا ده‌بارن، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 15 پله و نزمترین پله‌ش دوو پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م، ئاسمانی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌وروپا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست و بارسته هه‌وایه‌كی سارد ڕوو له كوردستان ده‌كات، له هه‌ولێر ئاسمان له زۆربه‌ی كاته‌كان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ نمه‌بارانێكی پچڕ پچڕ و به‌فر بارینێكی كه‌م له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوی به تایبه‌ت له كاته‌كانی شه‌و دا، له سلێمانی ئاسمان له زۆربه‌ی كاته‌كان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌بارانێكی پچڕ پچڕ و به‌فر بارینێكی كه‌م له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوی، له دهۆك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بارانێكی مام ناوه‌ند و به‌فر بارین له هه‌ندێ ناوچه شاخاوییه‌كان و سه‌نته‌ری پارێزگاكه‌یش ئه‌گه‌ری به‌فر بارینی ده‌بێ، به تایبه‌ت له شه‌و و له‌گه‌ڵ باران به تێكه‌ڵی، له كه‌ركووك ئاسمان هه‌وری ته‌واو و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ نمه‌بارانێكی زۆر كه‌م به پچڕ پچڕی. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 15 پله و نزمترین پله‌ش یه‌ك پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.