زۆر كه‌س له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا نیشانه‌یه‌كی زه‌رد (له هه‌ندێ ئۆتۆمبێل ڕه‌نگی تره) كه هێمای بزوێنه‌ره له‌سه‌ر داشبۆردی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام به ته‌واوی فه‌رامۆشی ده‌كه‌ن و به ئاسایی وه‌ری ده‌گرن، هه‌ندێكیش ڕاسته‌وخۆ ده‌چنه شوێنی تایبه‌تی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكه‌ن، به‌ڵام ئایا ئه‌و نیشانه‌یه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه دروست كردووه؟ ڕه‌نگه ئه‌وه‌شتان بینیبێ، جاری وایه ئۆتۆمبێلی نوێش كه تازه به‌كار دێت، ئه‌و نیشانه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر.
نیشانه‌ی پشكنینی ئۆتۆمبێل، ڕه‌نگه وه‌ك سه‌رئێشه‌ی مرۆڤ وابێت، ده‌یان هۆكاری هه‌یه و به ئاسانی ناتوانی یه‌كسه‌ر بزانی بۆچی دروست بووه، له‌وانه‌یه ئاسایی بێت و به قاوه‌یه‌ك چاك ببیته‌وه، له‌وانه‌شه پێویستیت به نه‌شته‌رگه‌ری بێت. ئه‌م نیشانه‌یه كاتێك له ئۆتۆمبێلدا ده‌رده‌كه‌وێ، جاری وایه پێویست به‌وه ده‌كات بزوێنه‌ره‌كه بگۆڕی.
له هه‌موو دۆخێك‌دا ده‌بێ شۆفێر و خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه ئه‌وه بزانێ، ماده‌م ئه‌و نیشانه‌یه ده‌ركه‌وتووه، كه‌واته هه‌ڵه‌یه‌ك له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی بزوێنه‌ره‌كه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ نموونه ئه‌گه‌ر به‌ڕێگه‌وه بوویت و نیشانه‌كه ده‌ركه‌وت، مانای ئه‌وه نییه یه‌كسه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه ڕابگریت، به‌ڵام وا باشه پشتگوێ نه‌خرێ و تا زووه سه‌ردانی شوێنێكی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بكه‌یت.
هۆكاری دروستبوونی ئه‌و نیشانه‌یه چییه؟ كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌بنه هۆی دروستبوونی، له‌وانه:
یه‌كه‌م: له‌وانه‌یه پێویستی به گۆڕینی هه‌سته‌وه‌ری ئۆكسجینی ئۆتۆمبێله‌كه بێت له سیسته‌می ئهگزۆزهكهیدا.
هه‌سته‌وه‌ری ئۆكسجین (Oxygen Sensors) ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنییه، بۆ پاككردنه‌وه‌ی دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه تا پیس نه‌بێت و زۆر كات كاتێك ئۆتۆمبێل په‌ستانی ده‌خرێته سه‌ر، ئه‌و ئامێره ده‌سووتێ.
دووه‌م: یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی بزوێنه‌ر، ڕه‌نگه كێشه‌یه‌ك له "كهتالایتیك"ی ئه‌گزۆزه‌كه‌ی دروست بووبێ، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌زانرێ ئه‌گه‌ر ده‌می ئه‌گزۆزه‌كه ڕه‌ش بووبێته‌وه زیاتر له دۆخی ئاسایی.
قوتووی كهتالایتیك (Catalytic) هۆكارێكه بۆ خاوێنڕاگرتنی ژینگه، چونكه یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆنی ژه‌هراوی كه له بزوێنه‌ره‌كه‌وه دێته ده‌ر، ده‌گۆڕێ و ده‌یكاته دوان ئۆكسیدی كاربۆن، پێش ئه‌وه‌ی بێته ده‌ر. ئه‌مه‌ش به گۆڕین یان پاككردنه‌وه چاره ده‌بێ.
پێویسته شۆفێر له‌وه ئاگه‌دار بێت، پیسبوون یان تێكچوونی ئه‌م قوتووه پاككه‌ره‌وه‌یه، ده‌بێته هۆی متبوونی ئۆتۆمبێل و خاوبوونه‌وه‌ی و ڕێژه‌ی خه‌رجیی به‌نزینیش زیاد ده‌كات.
سێیه‌م: ڕه‌نگه هۆكاری ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی بزوێنه‌ر ئه‌وه بێت كه پێویست بكات هه‌سته‌وه‌ری پاڵه‌په‌ستۆی هه‌وا (MAF) بگۆڕی، ئه‌م ئامێره ئه‌ركی ئه‌وه‌یه قه‌باره‌ی ئه‌و هه‌وای ده‌چێته ناو بزوێنه‌ره‌وه ده‌پێوێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی به‌نزین دیاری بكات. ئه‌میش یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی ئه‌گه‌ر خراپ بوو یان لاواز بوو، ئۆتۆمبێل مت بكات و له هێزی ڕۆیشتنی كه‌م بكاته‌وه.
چواره‌م: ئه‌گه‌ری هه‌یه، نیشاندانی ئه‌و هێمای بزوێنه‌ره بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه كێشه‌یه‌ك له جووڵێنه‌ری گازی به‌رگری (EGR) هه‌بێت. ئه‌م كه‌ره‌سته‌یه‌ی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌موو گازه ژه‌هراوییه‌كانه كه ئۆتۆمبێل ده‌ری ده‌كات، به تایبه‌تی له سلنده‌ری بزووێنهرهكهوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌ره‌سته‌یه باش كار نه‌كات، ئه‌وا ده‌بێته هۆی لاوازبوونی كاری بزوێنه‌ر.
پێنجه‌م: وێڕای ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه كه ده‌بنه هۆی نیشاندانی هێمای بزوێنه‌ر له‌سه‌ر داشبۆردی ئۆتۆمبێل، ڕه‌نگه به‌هۆی پیسبوون یان خراپبوونی شهمعهكانییهوه (Spark plug) بێت، ئه‌مه‌ش ئاسانه و به گۆڕینی باش ده‌بێ. شۆفێر به دروستبوونی له‌رزه له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، ده‌زانێ كه شه‌معه‌كانی سووتاوه، هه‌روه‌ها توانای بزوێنه‌ریش كه‌م ده‌كاته‌وه. پێویسته له‌م دۆخه‌دا یه‌كسه‌ر ئه‌و شه‌معانه بێنه گۆڕین، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی تر له ئۆتۆمبێله‌كه دروست نه‌بێ.
شه‌شه‌م: هۆكارێكی تر كه له هه‌موو ئاسانتره، به‌ڵام ئه‌مه‌یان له ئۆتۆمبێله زۆر پێشكه‌وتووه‌كان ڕوو ده‌دات. ئه‌گه‌ر به جوانی ده‌می شوێنی به‌نزین دانه‌خه‌یت، ئه‌وا ئه‌و نیشانه‌ی بزوێنه‌ره ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌ندێك ئۆتۆمبێل كێشه‌یه‌ك له داخستنی شوێنی به‌نزینه‌كه‌یان به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ بۆ دروست ده‌بێ، ئیتر هه‌رچی هۆكاره تاقی ده‌كه‌نه‌وه و هه‌موو كه‌ره‌سته پێوه‌ندیداره‌كان ده‌گۆڕن، به‌ڵام هه‌ر چاك نابێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاگه‌دار نین كه ڕه‌نگه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره بێت.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه گرنگترین هۆكاره‌كانی نیشاندانی هێمای بزوێنه‌رن له‌سه‌ر داشبۆردی ئۆتۆمبێل، ئه‌گه‌ری هه‌یه هۆكاری تریش ئه‌و هێمایه نیشان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی ئاماژه‌یان پێ كرا، له هه‌موو هۆكاره‌كانی تر باوترن.
پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێ، به گشتی ئۆتۆمبێل دوای ڕۆیشتنی 100 هه‌زار كیلۆمه‌تر، ئه‌گه‌ری هه‌یه پێویستی به گۆڕین یان خاوێنكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ره‌ستانه هه‌بێت كه ده‌بنه هۆی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و نیشانانه، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا فه‌رامۆش كرا، نیشانه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ. بۆ ئه‌وه‌ی زیانیش به بزوێنه‌ر نه‌گه‌یه‌نێ، پێویسته له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی، شۆفێر خه‌م له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بخوات و بچێته لای شوێنی چاككرنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و چاكی بكاته‌وه.
ئه‌م هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه، هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی شۆفێر یارمه‌تیده‌ری چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بێت.