رۆژنامه‌یه‌ك ناوى چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ربازی ئاشكرا ده‌كات كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و رووسیا له سووریا كراونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى دیفانس نیوز ده‌ڵێ، رووسیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر دانانى بنكه‌ى سه‌ربازی له سووریا كێبه‌ركێیانه و هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌دات ده‌سه‌ڵاتى خۆى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زیاتر بكات و له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌ویتر بنكه‌ى زیاتر له سووریا زیاد ده‌كات.
دواتر رۆژنامه‌كه هه‌ندێك له بنكه سه‌ربازییه‌كان ئاشكرا ده‌كات. به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یه‌كى سه‌ربازی له شارۆكه‌ى ته‌بقه‌ى نزیك شارى رقه هه‌یه، ئه‌م بنكه‌یه پێشتر بنكه‌یه‌كى ئاسمانى سووریا بوو، كه‌چى ئێسته ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌م بنكه‌یه مه‌شق به هێزه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن.
بنكه‌ى دووه‌م له‌ته‌نفه، ئه‌م شوێنه‌ش ده‌كه‌وێته نزیك سێگۆشه‌ى سنووریى سووریا و عێراق و ئوردن، ئه‌مه‌ریكییه‌كان رێ ناده‌ن هێزه‌كانى رژێم و رووسه‌كان له‌م بنكه‌یه نزیك ببنه‌وه.
له‌لایه‌ن رووسیاوه دوو بنكه‌ى سه‌ربازیى به ره‌زامه‌ندى رژێمى ئه‌سه‌د دانراوه، بنكه‌ى یه‌كه‌میان بنكه‌یه‌كى ئاسمانییه له حمیمیم، ئه‌ویتریش له بنكه‌یه‌كى ده‌ریاوانییه له ته‌ڕتووس.
به پێى لێكدانه‌وه‌ى شاره‌زایانى دیپلۆماسى ئه‌م كێبه‌ركێیه‌ى نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا زیاتر پێوه‌ندى به گرنگى سووریا هه‌یه، چونكه ئه‌م وڵاته بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌ى كه‌نداویش هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كى جیۆگرافى و ستراتیجى گرنگى هه‌یه.