پرۆگرامە ڤایرۆسییەكان دەتوانن نامەی واتسئاپ بدزن

:: AM:11:42:17/01/2018 ‌
شارەزایانی بواری تەكنەلۆجیای پرۆگرامە ڤایرۆسیییەكان، دووپات لەوە دەكەنەوە كە ئەو پرۆگرامە پیسانەی بەم دواییە دروست كراون، زۆر بەهێز و كاران، دەتوانن بە ئاسایی نامەی پرۆگرامی واتسئاپ لەو مۆبایلانەی بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكەن، بدزن و بیگوازنەوە.

میدیاكان بڵاویان كردەوە، ئەو پرۆگرامە نوێیانەی ڤایرۆس بڵاوكردنەوە، تواناكانیان زۆر بەهێزە و بە ئاسایی هەرچی نامە لە مۆبایلی ئەندرۆید لە بەرنامەی واتسئاپ بوونی هەبێ، دەدزرێن و دەبرێن و مامەڵەیان پێوە دەكرێ.

توێژەرانی كۆمپانیای كاسپەرسكاری لاب هێما بۆ ئەوە دەكەن، ڤایرۆسی سكیگۆفری، بە هیچ شێوەیەك ناتوانێ پێوەست ببێ بە پرۆگرامی دژە ڤایرۆسی سكای سكای، بەڵام ئەگەر مۆبایلەكانتان تووشی ئەو جۆرە ڤایرۆسە بوون، ئەوا هاككەرزەكە دەتوانێ زۆر بە ئاسایی وێنە و ڤیدیۆ و تۆماری پێوەندییە تەلەفۆنییەكان و شوێنی جیۆگرافیت بدۆزێتەوە و هەموو شتێك لەبارەی تۆوە ئاشكرا بكات.

توێژەری بواری ئاسایشی تەكنەلۆجیا "ڤانسنت دیاز" گوتی، ئەو پرۆگرامە پیسبووانە بە ڤایرۆس، بە زۆری مۆبایلە هۆشمەندەكان بە ئامانج دەگرن و ڕێژەی تووشبوونی مۆبایلەكانیش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە، هاككەرزەكان دەتوانن كە لە ڕێی مۆبایلەكانمان دەتوانن زۆرترین زانیاریمان لەسەر بزانن و زۆرترین دیكۆمێنتیان لەسەر كەسەكان دەست بكەوێ، بۆیە هێندە هۆگری كۆمپیوتەر و لاپتۆتەكان نین و ئێستە بە چڕی كار لەسە مۆبایلە زیرەكەكان دەكەن.

سەرچاوە/سكای نیوز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د