سەفین كانەبی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان بەفەرمی دەستپێكردنی چالاكییەكی تری تۆپی پێی كوردستانی راگەیاند.
كانەبی رایگەیاند: سوپاس بۆ خوای گه‌وره دوێنێ سێشەم یه‌كێكی تر له چالاكییه‌كانی یه‌كەتیی تۆپی پێی كوردستان كه‌وته رێ، ئه‌ویش خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان بوو، بۆیه لێره‌وه سڵاو و رێز بۆ سه‌رجه‌م یانه پله یه‌كه‌كان كوردستان ده‌نێرم و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
راشی گەیاند: دیاره پارساڵ به هۆی قه‌یرانی داراییەوە نه‌مانتوانی خولی پله یه‌كه‌كانی كوردستان به‌رێوه به‌رین، خۆشبه‌ختانه ئه‌مساڵ به پاڵپشتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جارێكی تر ئه‌م خوله ده‌ستی پێ كرده‌وه و ئومێده‌واریشم هه‌میشه به‌رده‌وام بێ.
سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان هەروەها راشیگەیاند: به پێویستی ده‌زانم لێره‌وه داوا له هه‌موو یانه پله یه‌كه‌كان و ستافی كارگێری و هونهرییانهكان و ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاران و راهێنه‌ران و یاریزانان و جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی یانه‌كان بكه‌م، تكایه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی یه‌كەتیی تۆپی پێی كوردستان بن بۆ سه‌ركه‌وتنی خوله‌كه به شێوه‌یه‌كی جوان و پاڵپشت و پشتگیرمان بن، چونكه سه‌ركه‌وتنی خوله‌كه سه‌ركه‌وتنی هه‌موومانه.
جێی باسە دوێنێ سێشەم بەفەرمی یارییەكانی دەستپێكی خولی پلە یەكەكانی كوردستان لە هەردوو كۆمەڵەی یەكەم و دووەم بەڕێوە چوون كە بە بەشداری 13 یانە ئەنجامدران، دوای تەواوبوونی یارییەكانیش ئێستا ریزبەندی كۆمەڵەكان بەمشێوەی خوارەوەن: