دوای 23 یاری.. ریزبەندی باشترین یاریزانانی خولی نایابی ئینگلیزی ئاشكرا كرا
ریزبەندی باشترین یاریزانانی خولی نایابی ئینگلیزی دوای تێپەڕبوونی 23 یاری لەم وەرزەدا بڵاو كرانەوە.
ماڵپەڕی (سكای سپۆڕت)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: دوای تەواوبوونی یارییەكانی گەڕی 23ی خولی نایابی ئینگلیزی، كیڤن دی بڕۆینی ئەستێرەی بەلجیكی و یانەی مانچستەر سیتی بە باشترین یاریزانی خولەكە دەستنیشان كراوە.
دوای دی برۆین، محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسڕی و یانەی لێڤەرپوول لە ریزبەندی دووەمی باشترین یاریزانانی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی دەستنیشان كراوە.
لە ریزبەندی سێیەمیش ناوی هاری كینی هێرشبەری یانەی تۆتنهام تۆمار كراوە كە ئێستا گۆڵكاری خولی نایابی ئینگلیزییە بە 20 گۆڵ، لە ریزی چوارەمیش رەحیم ستێرلینگی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتییە، ماركۆس ئەڵۆنسۆی یاریزانی یانەی چێڵسی لە ریزی پێنجەمی گرتووە، دواتریش ناوی ریاز محرزی ئەستێرەی جەزائیری و یانەی لیستەر سیتی لە ریزی شەشەم تۆمار كراوە.
كریستیان ئەریكسن یاریزانی دانیماڕكی و یانەی تۆتنهام ریزبەندی حەوتەم، لیرۆی سانی یاریزانی مانچستەر سیتی ریزبەندی هەشتەم، رۆبێرتۆ فێرمینۆ هێرشبەری یانەی لێڤەرپوول ریزبەندی نۆیەم، داڤید دی خیای گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر یونایتدیش لە ریزی كۆتایی و دەیەم ناوی تۆمار كراوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم