ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ده‌نگ به یاسایه‌ك ده‌ده‌ن كه به په‌سه‌ندكردنى، به‌ریتانیا خۆى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى یاسا ئه‌وروپییه‌كان رزگار ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڕیاره په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ده‌نگ به پڕۆژه یاسایه‌ك بدات كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پێشكه‌ش كراوه، ئه‌م یاسایه‌ش جیا له‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى یاسا ئه‌وروپییه‌كان به‌سه‌ر به‌ریتانیا ناهێڵێ، وا ده‌كات به‌ریتانیا دواى ده‌رچوونى له یه‌كێتیى ئه‌وروپا كاره‌كانى به شێوه‌یه‌كى سروشتى به یاساكه رایى بكات.
بڕیاره دواى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه له په‌رله‌مان ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى لۆرده‌كان بكرێت، هه‌رچه‌نده پێشبینى ده‌كرێت ئه‌م یاسایه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سه‌ند بكرێت به‌ڵام له ئه‌نجوومه‌نى لۆرده‌كان، پێشبینى ده‌كرێت هه‌ندێك بڕگه‌ى هه‌موار بكرێته‌وه، زۆریش له ئه‌ندامانى ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له‌گه‌ڵ مانه‌وه له یه‌كێتیى ئه‌وروپا.
هه‌رچه‌نده ئاژانسى فڕانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه یاساكه نه‌كردووه، به‌ڵام گرنگى یاساكه وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت له‌وه‌دایه به‌ریتانیا دواى ده‌رچوونى له یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگى یاسایى نه‌بێته‌وه.
ده‌بێت له مانگى ئاداردا پرسى ده‌رچوونى به‌ریتانیا له یه‌كێتیى ئه‌وروپا یه‌كلابكرێته‌وه.