ژن و پیاوێكی ئوستڕاڵی، جیاواز له هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن ئاهه‌نگێكی قه‌ره‌باڵغ و سه‌رنجڕاكێشیان هه‌بێت، شوێنێكی چۆڵ و ترسناكیان بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان هه‌ڵبژارد.
ماڵپه‌ڕی "
لبنان24" بڵاوی كرده‌وه، تۆم رین 31 ساڵ و هایدی تۆرۆنینی 32 ساڵ، دوای ماوه‌یه‌كی درێژ له پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی، بڕیاری هاوسه‌رگیرییان دا، بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌شیان هیچ كه‌سێكیان بانگهێشت نه‌كرد و ته‌نیا خۆیان ئاهه‌نگیان كرد، له وڵاتی كوینزلاندهوه به ماوه‌ی نۆ ڕۆژ گه‌شتیان بۆ سه‌ر چیای ئه‌ڤرێست كرد، هه‌ر له‌وێش ئاهه‌نگه‌كه‌یان ئه‌نجام دا و وێنه‌ی هاوسه‌رگیرییان گرت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ خزم و كهسوكارێك به‌شداری تێدا بكات.
ئه‌م وێنه هاوسه‌رگیرییه‌ی له‌سه‌ر چیای ئه‌ڤرێست كه به‌رزترین چیای دنیایه گیرابوو، له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگی دایه‌وه و به یه‌كێك له سه‌رنجڕاكێشترین سه‌ركێشییه‌كانی دنیا ئه‌ژمار كرا، چونكه تا گه‌یشتوون به‌و شوێنه، چه‌ندان جۆر پله‌ی گه‌رمی و كه‌شی جیاوازیان بینیوه، تا ڕاده‌یه‌ك وه‌ك ئه‌وه وایه له یه‌ككاتدا هه‌موو دنیایان بینیبێت، هه‌ر بۆ یادگاریش پارچه‌یه‌ك قردێله‌یان به‌سه‌ر به‌رزترین لووتكه‌ی چیاكه‌وه به‌جێ هێشت.