لە راكێشانی گەشتیار فڕەنسا یەكەم و ئیسپانیاش دووەمە

:: PM:01:02:17/01/2018 ‌

لە ساڵی ٢٠١٧دا كەرتی گەشتوگوزار لە دنیادا بە رێژەیەكی بەرچاو گەشەی سەندووە و ژمارەی گەشتیاران لەو ساڵەدا بەراورد بە ساڵێك پێشتر بە رێژەی ٧% زیادی كردووە.

ئەم گەشەیەی گەشتوگوزاری دنیا بە بەرزترین ئاستی گەشە لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا هەژمار كراوە، فڕەنساش لە پلەی یەكەمی ریزبەندی ئەو وڵاتانە دێت گەشتیاران روویان تێكردبێت. ئیسپانیاش لە دوای فڕەنسا لە پلەی دووەمی ریزبەندییەكەدا دێت. پێشتر ئەمەریكا لە پلەی دووەمدابوو.

ژمارەی ئەو كەسانەی لە ساڵی ٢٠١٧دا گەشتیان كردووە گەیشتووەتە ملیارێك و ٣٠٠ ملیۆن كەس و رێژەی گەشەی ژمارەی گەشتیارانی لە ٤%ەوە بۆ ٧% بەرز كردەوە.

رێكخراوی جیهانیی گەشتوگوزار پێی وایە ئەم گەشەیە لە ژمارەی گەشتیاران پێوەندی بە گەشەی ئابووریی دنیاوە هەیە.

ئەوروپا بە گشتی و وڵاتانی نزیك لە دەریای ناوەڕاست بە تایبەتی سەرنجڕاكێشترین شوێنن بۆ راكێشانی گەشتیارانی دنیا و گەشەی گەشتوگوزار لەو كیشوەرەش بەراورد بە كیشوەرەكانی تر زیاتر بووە.

بە گشتی نزیكەی نیوەی گەشتیارانی دنیا سەردانی ئەوروپایان كردووە كە ژمارەكەی بریتییە لە ٦٧١ ملیۆن كەس.

ساڵی رابردوو هێرشێكی تیرۆریستی لە بەرشەلۆنە، بووە هۆی مردنی ١٦ كەس و سەرەڕای ئەم رووداوەش لە ئیسپانیا كەرتی گەشتوگوزار بە رێژەی ٩% گەشەی سەندووە.
سەرچاوە/rfi




وشە - سلێمان تاشان