له دنیا زۆر كه‌س هه‌ن، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه به گه‌نجی و جوانی بمێننه‌وه و هیچ كات پیر نه‌بن، به‌ڵام ئه‌مه مه‌حاڵه و سه‌ره‌نجام پیربوون ڕوو له هه‌مووان ده‌كات، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێسته هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه، چونكه زانست گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست و توێژینه‌وه‌كان ڕێگه‌چاره‌ی گونجاویان بۆ ئه‌م پرسه‌یش دۆزیوه‌ته‌وه.
له بازاڕ و دهرمانخهكان سه‌دان كرێم و ده‌رمانی جۆراوجۆر بوونیان هه‌یه، گوایه پێست و جه‌سته و ڕووخسار هه‌میشه به گه‌نجی ده‌هێڵنه‌وه و ڕێگر ده‌بن له پیربوونی مرۆڤ، به‌ڵام سه‌رجه‌میان ڕاست نین، به‌ڵكوو ڕێگه ڕاسته‌كه بۆ مانه‌وه به گه‌نجی، له‌لای پێكهاته سروشتییه‌كانه، نه‌ك ده‌رمانه كیمیایییه‌كان.
پزیشكان و شاره‌زایان گرنگترین پێكهاته سروشتییه‌كانیان دیاریی كردووه، كه كاریگه‌ری ده‌خه‌نه سه‌ر شوێنه جیاوازه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و له پیربوون دووری ده‌خه‌نه‌وه، بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: لیمۆ، بۆ ڕێگری له چرچ و لۆچی ده‌سته‌كان، یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین نیشانه‌كانی پیری نه‌مانی نه‌رمی پێستی ده‌سته، كاتێك پێستی ده‌ستتان قڵێشان و چرچ و لۆچی تێكه‌وت، ئه‌وا به‌هێزترین ئاماژه‌یه بۆ پیربوونت، بۆ ڕێگری له‌م كاره، شه‌ربه‌تی لیمۆ و تۆزێك شه‌كر تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن و ڕۆژی جارێك ئه‌و گیراوه‌یه له ده‌ستتان بده‌ن، ئه‌م گیراوه‌یه ترشی ئه‌لفا هایدرۆكسی تێدایه، كه پێكهاته‌یه‌كی كیمیایی سروشتییه و دژه پیربوونێكی زۆر به‌هێزه.
دووه‌م: پرۆتینی ئاوی ماست بۆ به‌هێزبوونی ماسوولكه‌كان، ئاوی ماست كه زۆر كات بۆ گورچیله‌یش به‌كارده‌هێنرێ، ڕێژه‌یه‌كی زۆری پرۆتینی تێدایه، زۆرترین ڕێژه‌ی ترشه ئه‌منییه پێویستییه‌كانیش له‌خۆ ده‌گرێ، بۆیه ئه‌مه به‌هێزترین چاره‌سه‌ر بۆ مانه‌وه‌ی ماسوولكه‌كان به به‌هێزێ و ڕێگری له پیربوون و زیادبوونی كێشی جه‌سته و ڕێگری له تووشبوون به نه‌خۆشییه مه‌ترسیدار و درێژخایه‌نه‌كان.
سێیه‌م: زه‌نجه‌فیل بۆ نه‌هێشتنی قڵێشان و لۆچ، به‌هۆی بوونی دژه ئۆكسیدێك به‌ناوی جینجیرۆل كه ڕێگرێكی به‌هێزه له كه‌مبوونه‌وه‌ی پرۆتینی كۆلاجین، ئه‌م جۆره پرۆتینه نه‌رمی و گونجاوی به پێست ده‌دا، ڕێگر ده‌بێ له دروستبوونی قڵێشان و وشكبوونی پێست، خواردنه‌وه‌ی كوپێك ئاوی گه‌رم كه زه‌نجه‌فیلی تێ كرا بێ، هه‌موو به‌یانییه‌ك ده‌بێته هۆی ڕێگری له ده‌ركه‌وتنی قڵێشان و چرچ و لۆچی له پێست دا.
چواره‌م: یۆگا بۆ عه‌قل و جه‌سته و رووح، وه‌رزشێكی زۆر سوودبه‌خشه و دوودڵی و نیگه‌رانی و ته‌واوی گرفته ده‌روونییه‌كان له‌ناو ده‌بات، سوڕی خوێن به ته‌واوی چالاك ده‌كات و كێشی زیاده ناهێڵێ، هۆش و ژێری به چالاكی ده‌هێڵێته‌وه، پێویسته ڕۆژانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یۆگا بكه‌ن.
پێنجه‌م: توو بۆ باشكردنی یادگه‌ی مرۆڤ، دواتوێژینهوهی زانایان له ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه توو ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی له ده‌ستكه‌وتنی هاوسه‌نگی و هه‌ماهه‌نگی له نێوان زانیارییه‌كانی ناو مێشك و ڕێگری له دروستبوونی كێشه‌ی له‌بیرچوونه‌وه و تووشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ده‌كات و به به‌رده‌وامی یادگه‌ی مرۆڤ به به‌هێزی و چالاكی ده‌هێڵێته‌وه.