بڕیار بوو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دانیشتنى ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌هۆى بایكۆتكردنى فراكسیۆنه‌كانى كورد و سوننه، دانیشتنه‌كه بۆ سبه‌ى پێنجشه‌م دواخرا.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى دوا خست به هۆى ئاماده‌نه‌بوونى ڕێژه‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران.
به پێى زانیارییه‌كان دواى ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پڕۆژه یاساى بودجه بۆ ساڵى 2018 خرایه كارنامه‌ى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، فراكیسۆنه‌كانى سوننه و فراكیسۆنه كوردییه‌كان بڕیارى بایكۆتكردنى دانیشتنه‌كه‌یان دا، به‌مه‌ش رێژه‌یى یاساى ئاماده‌بوون ته‌واو نه‌بوو.
به‌وهۆیه‌وه دانیشتنه‌كه خرایه سبه‌ى پێنجشه‌م كه بڕیاره له سه‌عات یه‌كى دواى نیوه‌رۆ ئه‌نجام بدرێت.جیا له‌مه‌ش بڕیار دراوه به‌یانى سه‌عات 11 لیژنه‌ى یاسایى بۆ تاوتوێكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆ ببێته‌وه.
بایكۆتكردنى فراكسیۆنه كوردییه‌كان بۆ دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، بڕیارێكى له ناكاو نه‌بوو، به‌ڵكو دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراكسیۆنه كوردییه‌كان بڕیارى له‌سه‌ر درابوو.
پڕۆژه یاساى بودجه و یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان دوو بابه‌تى گرنگن كه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ماوه‌ى 20 رۆژه ناتوانێ كار بۆ به‌ره‌وپێشچوونیان بكات.