شاى سعوودیه ملیارێك دۆلار له بانكى ناوه‌ندى یه‌مه‌ن داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له به‌هاى دراو و ئابووریى ئه‌م وڵاته بكات.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌حمه‌د بن ده‌غر سه‌رۆك وه‌زیرانى یه‌مه‌ن بانگه‌وازێكى دا بۆ رزگاركردنى ئابووریى وڵاته‌كه‌ى به تایبه‌تى دراوى یه‌مه‌نى، ئه‌مڕۆ سه‌لمان كوڕى عه‌بدولعه‌زیز شاى سعوودیه بڕیارى دا ملیارێك دۆلارى ئه‌مه‌ریكى له بانكى ناوه‌ندى سعودیه وه‌ك سپاردەیەکی بانكى دابنێت (deposit) بۆ ئه‌وه‌ى هاوكار بێت له رزگاركردنى دراوى ئه‌م وڵاته.
ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ى سعوودیه له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى سعوودیه دێت بۆ به‌هێزكردنى تواناى دارایى و ئابووریى یه‌مه‌ن، كه به‌مدواییه نرخى دراوى یه‌مه‌ن (ریال) نزمترین ئاستى تۆمار كردووه، دواجار نرخه‌كه‌ى له به‌رانبه‌ر ته‌نیا دۆلارێك 500 ریاله، كه‌چى له ساڵى 2015 دۆلارێك له به‌رانبه‌ر 215 ریالى یه‌مه‌نى بوو.
دوێنێ سێشه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانى یه‌مه‌ن ئه‌حمه‌د بن ده‌غر له په‌یامێكدا داواى له هاوپه‌یمانانى عه‌ره‌بى كرد "ریالى یه‌مه‌نى رزگار بكه‌ن و یه‌مه‌نییه‌كان له برسێتى رزگار بكه‌ن".
هه‌ڵوێسته‌كه‌ى سعوودیه‌ش به خێراترین وه‌ڵامدانه‌وه داده‌نرێت بۆ داواكه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى یه‌مه‌ن.
به‌هۆى شه‌ڕى چه‌ند ساڵه‌ى ناوخۆى یه‌مه‌ن، ئه‌م وڵاته له بارودۆخێكى خراپى ئابوورى و مرۆیى ده‌ژیت.