راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان رای گه‌یاند، له رێى كه‌لار – باوه‌نوور له ئه‌نجامی رووداوێكى هاتوچۆدا 10 كه‌س به سه‌ختى بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان له په‌یجه‌كه‌ى خۆیدا له فه‌یسبووك رای گه‌یاند، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌سه‌ر رێى كه‌لار – باوه نووه‌ر رووداوێكى هاتوچۆ روویداوه له نێوان دوو تانكه‌ر و ئۆتۆمبیلێكى جۆرى سیراتۆ، له ئه‌نجامدا 10 كه‌س بریندار بوون.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا پۆلیسى گه‌رمیان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، برینداره‌كان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى باوه نوور كراون، به‌ڵام به هۆى سه‌ختى برینه‌كانیه‌وه به‌شێكیان دواتر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى كراون.
وه‌ك له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ جیا له زیانه جه‌سته‌یییه‌كانى هاووڵاتییان، زیانێكى زۆریش به‌ر ئۆتۆمبیله‌كان كه‌وتووه، پۆلیسى گه‌رمیان هۆكارى پێكدادان و جۆرى تانكه‌ره‌كانى روون نه‌كردووه‌ته‌وه.