له بازاڕ و ده‌رمانخانه‌كان جۆره‌ها فڵچه‌ی ددان شۆردن هه‌ن، هه‌ریه‌كه‌یان قه‌باره و جۆرایه‌تییه‌كه‌ی جیاوازه، زۆر كه‌س وا تێگه‌یشتوون هه‌ر جۆرێك فڵچه به‌كاربهێنن، ئاسایییه، به‌ڵام ئه‌مه به ته‌واوی هه‌ڵه‌یه و ده‌بێ، فڵچه‌یه‌ك هه‌ڵبژێرن له‌گه‌ڵ ده‌م و ددانت گونجاو بێ، زۆرجاریش پێویسته پزیشك فڵچه‌یه‌كتان بۆ ده‌ستنیشان بكات، له‌وكاته‌ی ده‌م و ددانتان كێشه‌یه‌كی تێ ده‌كه‌وێت.
كاتێك له جۆره جیاوازه‌كانی فڵچه‌ی ددان شۆردن ده‌ڕوانیت، هه‌یانه ڕیش و تاڵه‌كانی به ته‌واوی درێژه، هه‌شیانه كورته، جۆری جیاواز له قه‌باره‌ی سه‌ری فڵچه‌ی ددانه‌كان هه‌ن، هه‌یانه بچووك و هه‌شیانه گه‌وره، هه‌یانه ڕیش و تاڵه‌كانی ڕه‌ق و هه‌شیانه نه‌رم، له جۆره‌كانی تریش هه‌ن، بۆ نموونه به‌شێكیان سه‌ره‌وه‌ی ڕیش و تاڵه‌كانی فڵچه‌ی ددان شۆردنه‌كه، ڕاسته، یان تۆزێك لار و پێچی تێدایه، یان به‌شێكی به‌رزتر له به‌شه‌كه‌ی تر، ئه‌مانه بۆچی ئاوان، بێگومان پێوه‌ستن به جۆری جیاوازی ده‌م و ددانی هه‌ریه‌ك له ئێمه، بۆیه وا به‌وشێوازانه دروست كراون.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وانه‌ی ددانیان ئاساییه و بێ كێشه‌یه فڵچه‌ی ددانی ڕیش مام ناوه‌ند و نه‌رم به‌كاربهێنن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ددانیان له كۆتاییه‌كه‌ی پێچی تێدایه و خوار و خێچی هه‌یه، ئه‌وا ده‌بێ فڵچه‌ی ددانی ڕیش درێژ و ڕه‌ق به‌كاربێنن. ئه‌گه‌ر ددانه‌كانت بچووك بوو پێویست ناكات فڵچه‌ی قه‌باره گه‌وره به‌كاربهێنی، چونكه ئه‌مه زیان به مینا و زمان ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌باره‌ی فڵچه‌ی ددانی كاره‌بایی كه ئێسته له بازاڕه‌كان بوونیان هه‌یه، شاره‌زایان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆرانه‌ی فڵچه‌ی ددان سوودبه‌خشن، چونكه ئه‌و جۆره فڵچانه له‌گه‌ڵ جۆر و شێوازی ددانه‌كان خۆیان ڕێكده‌خه‌ن و كاری خۆیان ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌م جۆره‌یان كاریگه‌ری له هه‌مووان زیاتر و باشتر ده‌توانی كلسی و پاشماوه‌كانی له نێوان ددانه‌كان ده‌ربهێنێ و ڕووی ددانه‌كان به ته‌واوی پاك بكاته‌وه.