مووچه‌ى سه‌رۆكه‌كانى دنیا چه‌نده‌؟

:: PM:03:03:17/01/2018 ‌

مووچه‌ى سه‌رۆكه‌كانى دنیا یه‌كێكه‌ له‌و بابه‌ته‌ى خه‌ڵك زۆر بایه‌خى پێ ده‌دات، هه‌رچه‌نده‌ زۆر له‌ وڵات هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ شه‌فافى زانیارى مووچه‌ى سه‌رۆك به‌ هاوڵاتییانیان بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووچه‌ى زۆر له‌ سه‌رۆكه‌كانى دنیا به‌ نهێنى ده‌مێنێته‌وه‌.

 سایتى بیزنس ئینسایده‌ر و تۆڕى سكالاى نیوز زانیارى له‌باره‌ى 10 به‌ناوبانگترین سه‌رۆك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

مووچه‌ى 10 سه‌رۆكى وڵاتانیدنیا به‌ شێوه‌ى ساڵانه‌ به‌م جۆره‌ى خواره‌وه‌یه‌:

1- ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى رووسیا  155 هه‌زار دۆلار ساڵانه‌

2- دۆناڵد تره‌مپ 400 هه‌زار دۆلار 

3- ئیمانویل ماكرۆن 179 هه‌زار یۆرۆ 

4- جاستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا 260 هه‌زار دۆلار

5- ئه‌نجێلا مێركڵ راوێژكارى ئه‌ڵمانیا 216 هه‌زار یۆرۆ

6- تیریزا ماى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا 186 هه‌زار دۆلار

7- شى جین پینگ سه‌رۆكى چین 20 هه‌زار دۆلار 

8- شنیزۆ ئابى سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن 241 هه‌زار دۆلار

9- نارندرا مودى سه‌رۆك وه‌زیرانى هیند 28 هه‌زار دۆلار

10-مون جاى سه‌رۆكى كۆریاى باشوور 210 هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریكى.

سه‌رچاوه‌ / شه‌رق ئه‌وسه‌ت


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل