ژن و پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی كه خاوه‌نی 12 منداڵن، هه‌موویانیان له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه گه‌وره كردووه، له ژوورێك دیلیان كردوون كه كه‌س نازانێ هۆكاره‌كه‌ی چییه.
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا له كالیفۆرنیا ئاشكرایان كرد، منداڵێك پێوه‌ندیی پێوه كردوون و داوای یارمه‌تی لێ كردوون، چونكه له بارودۆخێكی خراپ‌دا ژیاون و هیچ كه‌سێكیان نییه یارمه‌تییان بدات، له قسه‌كانیشیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌م سكاڵایه به ته‌نیا هی خۆی نییه، هی خوشك و براكانیشیهتی.
ئێواره‌ی دوێنێ، پۆلیسه‌كان به دوای ناونیشانی شوێنی ته‌له‌فۆنه‌كه ڕۆیشتن، ئه‌و ماڵه‌یان دۆزییه‌وه كه له پێوه‌ندییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێ كرابوو، بینییان ماڵێكی بچووكه و ژنێكی 49 ساڵ به ناوی لویز ئانا و ده‌یڤد تۆربین 57 ساڵ كه مێردی بوو، له‌و خانووه ده‌ژیان، له‌به‌رئه‌وه پۆلیسه‌كان ده‌ستیان به پشكنینی ته‌واوی ماڵه‌كه كرد تا بزانن ئه‌و پێوه‌ندییه بۆچی سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و ماڵه تۆمار كردووه.
پۆلیسه‌كان بینییان 12 منداڵ له ته‌مه‌نی دوو تا 29 ساڵ له‌و ماڵه‌دا گیراون، به‌رده‌وام ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و لێدان ده‌خۆن، دره‌نگ نانیان ده‌درێتێ، هه‌ر هه‌مووشیان خوشك و بران، ئه‌و كه‌سه‌ش كه پێوه‌ندییه‌كه‌ی كردبوو، یه‌كێك بوو له خۆیان كه به دزییه‌وه له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه.
ئه‌م ژن و پیاوه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌م هه‌موو منداڵ خستنه‌وه‌یه و ئازاردانیان نه‌داوه، دادگاش بڕیاری داوه تا دوا سنووری خۆیان لێپێچینه‌وه‌یان لێ بكات، دواتر به سزایه‌كی توندیان بگه‌یه‌نێت، ئێسته‌ش منداڵه‌كان له ژێر چاودێری پزیشكی ده‌روونی دانراون.