ناوكی كوله‌كه بێ برژاندنی له دێرزه‌مانه‌وه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی پزیشكی سوودی لێ وه‌رگیراوه، له دوا توێژینه‌وه‌یش پزیشكان سوودی خواردنی ناوكی كوله‌كه‌ی برژاویان خستووه‌ته‌ڕوو و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه خواردنی ناوكی كوله‌كه ڕۆژانه له نێوان ژه‌مه‌كانی خواردن پێنج سوودی گرنگ به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م:دژه ئۆكسید و میكرۆباتێكی به‌هێزه، ناوكی كوله‌كه پێكهاته‌كه‌ی پڕه له ڤیتامینات و دژه ئۆكسیۆد و كانزای زینك و مه‌نگه‌نیز و به‌ها خۆراكییه ڕووه‌كییه‌كان، ئه‌مه‌یش یارمه‌تیده‌ر بۆ له‌ناوبردنی هه‌موو گرێیه‌كی شێرپه‌نجه و ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌و په‌تا درمه كه‌م ده‌كاته‌وه.
دووه‌م: ئاستی كۆلیستڕۆل له جه‌سته ڕێك ده‌خات، فیتۆستیرۆلیس كه پێكهاته‌یه‌كه و له ناوكی كوله‌كه بوونی هه‌یه، ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی كۆلیستڕۆلی زیاده‌ی ناوخۆێن، هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌ورییه‌ی له دیواره‌كانی گه‌ده كۆ ده‌بێته‌وه له‌ناوی ده‌بات و باشترین ڕێگه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی زیانه مه‌ترسیداره‌كانی چه‌وری، بریتییه له خواردنی ناوكی كوله‌كه.
سێیه‌م: ئێسك ته‌ندروست ده‌كات، به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی باشی زینك له پێكهاته‌ی ناوكی كوله‌كه، ئه‌وا گه‌شه‌ی ئێسك به‌رده‌وام ده‌بێ، چونكه كه‌مبوونی زینك له جه‌سته ئێسك تووشی داخوران و جۆره‌ها كێشه ده‌كات.
چواره‌م: سووده‌كانی بۆ پێست، ترشه چه‌ورییه‌كان و سیلینیۆم و زینك كه له ناوكی كوله‌كه هه‌ن، یارمه‌تی گه‌شه‌ی خانه‌كانی پێست و دابین كردنی پرۆتین له جۆری كۆلاجین ده‌ده‌ن، كه ئه‌مانه وا ده‌كه‌ن پێست هه‌میشه به گه‌نجی بمێنێته‌وه و هیچ كات تووشی چرچ و لۆچی نه‌بێ.
پێنجه‌م: چاره‌سه‌رێكی سروشتییه بۆ چه‌ندان نه‌خۆشی، ناوكی كوله‌كه توانای ڕێكخستنی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلینی له جه‌سته هه‌یه و ئه‌مه‌یش مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره كه‌م ده‌كاته‌وه، هاوكات ڕێگری له دروستبوونی به‌ردی گورچیله و هه‌وكردنی جومگه‌كان ده‌كات، به‌هۆی بوونی پێكهاته‌ی ئهندۆمیتاسین و لانستیرۆید.