وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ داواى له تاڵیبان و حكوومه‌تى ئه‌فغان كرد به زووترین كات كۆببنه‌وه، ئاماده‌یشى نیشاندا پێشوازى له گفتوگۆیه‌كى له‌م جۆره بكات.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا داواى له بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌فغانستان كرد، له زووترین كاتدا ده‌ست به‌گفتوگۆى نێوانیان بكه‌ن، له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى وڵاته‌كه.
مۆسكۆ ئاماده‌یشى نیشان داوه پێشوازى له گفتوگۆیه‌كى له‌م شێوه‌یه بكات، له به‌یاننامه‌كه هاتووه، "به‌هێزه‌وه هانى ئه‌وه ده‌ده‌ین له زووترین كات دانوستاندن ئه‌نجام بدرێت بۆ كۆتاهێنان به جه‌نگى ناوخۆ".
به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كۆششى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دابینكردنى سه‌قامگیرى له ئه‌فغانستان به به‌كارهێنانى هێز سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه داوا ده‌كات پرۆسه‌ى ئاشته‌وایى نیشتمانى له‌م وڵاته له‌سه‌ر بنه‌ماى بڕیاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌ستپێ بكات.
پێشتریش باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و حامد كاره‌زاى سه‌رۆكى ئه‌فغانستان له ساڵى 2013 ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر گفتوگۆكردن دابوو. هه‌ر دوێنێ به‌رپرسى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان هۆشیارى دا له په‌ره‌سه‌ندنى توندوتیژى له‌و وڵاته و سه‌رۆكى حكوومه‌تى ئه‌فغانستانیش مه‌ترسى خۆى له به‌رانبه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان نیشان دا.