11 حزب له چوارچێوه‌یه‌كى هاوپه‌یمانێتییه‌كى نوێ‌دا كه ئوسامه نوجه‌یفى جێگرى سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌سته ریشه‌كێشكردنى به‌عس ده‌كه‌ن.
له به‌غدا هاوپه‌یمانێتییه‌كى نوێ به‌سه‌رۆكایه‌تیى ئوسامه نوجه‌یفى جێگرى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مان پێكهاتووه، هاوپه‌یمانێتییه‌كه ناوى "بڕیارى عێراقی"یه، ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه له 11 حزب پێكهاتووه كه هه‌موو حزبه‌كان له عه‌ره‌بى سوننه‌ن.
ئه‌و حزبانه چه‌ند داوایه‌كیان هه‌یه، یه‌كێك له‌وان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ده‌سته‌ى رێشه‌كشێكردنى به‌عسه كه به ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه و دادوه‌رى ناسراوه، كارى ئه‌م ده‌سته‌یه به‌دواداچوونه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێشتر له به‌عس پله‌یان له سه‌رووى ئه‌ندامه‌وه بووه، یانیش له داوده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانى رژێمى به‌عس به‌شدارییان كردووه.
ئه‌و 11 حزبه داوا ده‌كه‌ن ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و كه‌یسه‌كانى به دادگا بدرێت، جیا له‌م داوایه ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه نوێیه داوا ده‌كات چالاكییه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى قه‌ده‌غه بكرێت و مافى هه‌رێمه‌كانیش بێت چاره‌نووسى خۆیان دیار بكه‌ن.
له ساڵانى رابردوودا زۆر له سوننه‌كان به تۆمه‌تى به‌عسیبوون له هه‌ڵبژاردنه‌كان دوور ده‌خرانه‌وه، ئێسته‌ش داواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌ى و دادپه‌روه‌ریى ده‌كه‌ن كه پێشتر ناوه‌كه‌ى ده‌سته‌ى رێشه‌كێشكردنى به‌عس بوو.