دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى توركیا له باشوورى توركیا كه‌وته خواره‌وه و سێ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست دا، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركانیش پشتڕاستى ده‌كاته‌وه.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له ویلایه‌تى ئیسبارته له باشوورى رۆژئاواى توركیا، فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى تورك كه‌وته خواره‌وه. وه‌ك له هه‌واڵێكى به په‌له‌ى ئاژانسى ئه‌نادۆڵ هاتووه، فڕۆكه‌ى جه‌نگى راهێنان بووه.
هه‌ر به پێى هه‌واڵه‌كه‌ى ئاژانسى ئه‌نادۆڵ، شاره‌دارى ئه‌سبارته هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى، "سێ سه‌ربازى سه‌رنشینى فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه".
جیا له شاره‌دارى شاره‌كه، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركیاش هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌ركان جۆرى فڕۆكه‌كه ئاشكرا ده‌كات كه (CASA-CN 235 ) بووه.
تا ئێسته به ته‌واوى نازانرێت چه‌ند كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌ركان ده‌ڵێ، "تا ئێسته ته‌رمى سێ سه‌رباز دۆزراونه‌ته‌وه".
له باره‌ى هۆكارى كه‌وتنى فڕۆكه جهنگییهكهش، هیچ سایت و ئاژانسێكى هه‌واڵ تا ئه‌م ساته ئاماژه‌یان به هۆكاره‌كه‌ى نه‌كردووه. ته‌نیا سایتى رۆژنامه‌ى شه‌فه‌ق نیوزى نزیك له ئاكپارتى نه‌بێت ناوى فڕۆكه‌كه به "فڕۆكه‌ى راهێنان" ناو ده‌بات.