بە مەبەستی پەسندكردنی پلانی ساڵانەی پەرەپێدانی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، دەستەی گشتی گەشتوگوزار هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان پلانی ساڵی پەسەند كرد.
ئەمڕۆ چوارشەم 17ـی كانوونی دووەم، نادر ڕۆستی گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەنجامی كاروچالاكی ساڵی 2017 و ئامانجە گشتییەكانی پلانی 2018 لە لایان سەرۆكی دەستە خرایە ڕوو و پلانی 2017 بە شێوەی گشتی بەسەركەوتووی جێبەجێ كراوە و ژمارەی گەشتیاران دوو ملیۆن دانرابوو بە رێژی 30% زیاد كراوە.
ڕۆستی زیاتر گوتی، بۆ پلانی 2018 ئامانجی گشتیی بەرزكردنەوەی ژمارەی گەشتیارانە بۆ دوو ملیۆن و نیو و زیادكردنی داهاتە بۆ پێنج ملیار داهات و زیادكردنی ژووری هۆتێل بە رێژەی لە 5% لە ئەمڕۆ 14 تەوەر لە لایەن 14 گرووپ گفتوگۆیان لەسەر كرا و پەسند كران، كە بریتین لە:
ڕاگەیاندنی گەشتیاری
بەبازاڕكردنی گەشتیاری
پەیوەندییە گشتییەكان
كارگێری گەشتیاری
كاروباری هونەری گەشتیاری
كاروباری دارایی
یاسا و ڕێنوێنی گەشتیاری
ژینگەی شوێنە گەشتیارییەكان
تەكنەلۆژیای زانیاری IT
بەڕێوەبردنی جۆری (Quality management)
توانای مرۆیی
شوێنەوار و كولتوور
بەڕێوەبردنی موڵكەكانی گەشتوگوزار و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی گەشتیاری
خزمەتگوزاری شوێنە گەشتیارییەكان
ساڵانە هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر گەشتیار ڕووی تێدەكات بە تایبەتی لە ناوەڕاست و خواری عێراق و وڵاتی ئێران.