بۆ كەمكردنەوەی كێشتان ئەم خۆراكانە بخۆن

:: PM:05:34:17/01/2018 ‌

زۆربەی كەس بۆ ڕزگاربوونیان لە قەڵەوی چەندان ڕێگە دەگرنەبەر و هەوڵ دەدەن كێشیان بە خێراترین ڕێگە كەم بكەنەوە، كۆمەڵێك خۆراك هەن دەتوانن یارمەتی جەستەت بدەن، كە بتوانیت كێشت كەم بكەیەوە و ڕزگارت بێ لە قەڵەوی.

بەپێی هەواڵیك، كە لە ماڵپەڕی "webmd" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە كۆمەڵێك خۆراك دەكات، كە سوودیان هەیە بۆ كەمكردنەوەی كێشی جەستە بەشێوەیەكی خێرا و كاریگەر و دەڵێت، پسپۆڕان ئامۆژگاریمان دەكەن بە خواردنی خۆراكی تەندروست بۆ كەمكردنەوەی كێشمان، هەروەها لێرەدا ئاماژە بە كۆمەڵێك خۆراك دەكەین، كە بەوە ناسراون خواردنیان یارمەتیدەرن لە دابەزانی كێشی جەستەدا، بەڵام زیادەڕەویكردن تیایاندا دەبنە ھۆی زیادبوونی كێش:

ماست: ڕێژەیەكی بەرز لە پڕۆتین و كالیسیۆمی تێدایە و دادەنرێن بە خۆراكێكی نموونەی بۆ كێش دابەزاندن، بەڵام بەھۆی بەرزی ڕێژەی كالۆری تێیدا نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیاندا بكرێت و زۆر بیخۆی.

چەرەسات: دادەنرێت بە ژەمێكی سووك و نموونە بۆ دابەزانی كێش، بەڵام زۆر خواردنی و زیادەڕەویكردن تێیدا دەبێتە ھۆی زیادبوونی كێش، بۆیە پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن بە خواردنی مشتێكی بچووك لە چەرەسات پێش ژەمی بەیانیان و ئێواران.

نەستەلەی ڕەش: یەكێكە لەو خۆراكانەی ڕێژەیەكی بەرز لە مەگنسیۆمی تێدایە خواردنی وا دەكات زوو ھەستی تێریت لا دروست بكات، ئەمەیش ئەوە دەگەێنێت كە ناتوانیت ڕۆژانە خواردنی زۆر بخۆی و رێژەی چەوری و كالۆری لە جەستەتدا بەرزی ببێتەوە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان