خانمە ئەکتەر و پێشکەشکاری ناوداری شاری سلێمانی و كوردستان "بەیان عوسمان" ناسراو بە "وەنەوشە" یەکێکە لە کەسە نزیکەکانی هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو "پشتیوان نوری به‌ده‌وی" و له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام چه‌ند وته‌یه‌ك له‌سه‌ر وێنه‌كه‌یان ده‌نووسێت.
بەیان عوسمان خوشکی هەواڵ عوسمانی هاوسەری هونەرمەندی کۆچکردوو، پشتیوان نوری بەدەویە و لە پۆستێکیدا له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ك بڵاوی كردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تی : "پشت و پەنا باوک و برا و خاڵ و مامم هەموو کەسوکارم، من برام نەبوو تۆ جێگەی برات بۆ من گرتەوە، باوکم مرد تۆ جێگەی باوکمت گرتەوە، کاک پشتیوان گیان ئەم کۆچە ناوەختەت بۆ کرد، هەواڵ گیانت بۆ تەنیا کرد، منداڵەکانت بۆ بێ باوک کرد، ئیتر کێ نازیان هەڵبگرێت بۆ پشتت شکاندین، خۆ تۆ هیوای گەورەترت هەبوو بۆ ئەمساڵە، نەمانزانی ئەم ساڵە شوومە و ئازیزێکی ترمان لێ ئەبات، سوپاسی هەموو ئه‌و هاوڕێ خزم دۆستانەیش ئەکەم، کە پەیوەندیان پێوە کردووم، بە نامه و بە کۆمێنت سەرەخۆشی خۆیان لێ کردووم، سوپاس بۆ هەموو لایەک، خوا لە مردووی هەموو لایەک خۆش بێت".
(پشتیوان نوری کەریم) لەدایک بووی ساڵی 1977 لە شاری سلێمانی گەڕەکی (چوارباخ)ـە. لە ساڵی 1993 ژیانی هونەری لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی بەشی شانۆ دەست پێ کرد، بەشداری لە چەندان شانۆگەریدا کردووە، لە درامای گەردەلوول بە ڕۆڵی ڕزگار ناسرا.
پشیوان به‌ده‌وی جگه له كاری هونه‌ری، بازرگانی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ بووه له شاری سلێمانی، پێشانگای تایبه‌تی خۆی هه‌بووه.
ئێوارەی دوێنێ سێشەم 16 ی كانوونی دووه‌م، هونەرمەند و ئەکتەری ناسراوی کورد و پاڵەوانی سه‌ره‌كی درامای گەردەلوول (پشتیوان نووری بەدەوی) بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.