ڕۆبۆتێك بۆ ئاسانكردنی خەوتن دروست كرا

:: PM:06:07:17/01/2018 ‌

لە دنیادا بەهۆی هۆكارە جیاوازەكان كەسەكان بەگشتی كێشەی كەم خەوی یان نەتوانینی خەوتنیان ھەیە، ھەر بۆیە كۆمپانیایەكی تەكنەلۆجی و ئەلیكترۆنی هەستا بە دروستكردنی رۆبۆتێك كە یارمەتی خەوتن دەدات.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "theverge" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە كۆمپانیایەكی جیهانی دەكات، هەڵستاوە بە دروستكردنی رۆبۆتێك بۆ ئاسانكردنی خەوتن لای ئە كەسانەی كە بە ئاسانی ناتوانن بخەون و دەڵێت، كۆمپانیایەكی ھۆڵندی ڕۆبۆتێكی زیرەكی بەناوی "Somnox" لە شێوەی سەرین دا دروست كردووە، كە یارمەتی خەوتن دەدات و خەوتن لای ئەو كەسانە ئاسان دەكات ناتوانن بە ئاسانی بخەون.

ئەم كۆمپانیایە پێش ئەوەی ئەم رۆبۆتە بخاتە بازاڕەوە چەند تاقیكردنەوەیەكی لەسەر ئەنجامدا بە بەژداری كردنی چەندان كەس كە ئەیان دەتوانی بە ئاسانی بخەون، بەڵام لەگەڵ بەكارهێنانی ئەم ڕۆبۆتە دوای 15 خولەك خەویان لێ كەوت، چونكە ئەم ڕۆبۆتە بەشێوەیەكی وا دروست كراوە كاتێك، كە دەیكەیتە باوەشت شیكردنەوە بۆ جەستەت دەكات و ھەناسەدانت بۆ ڕێك دەخاتەوە، ھەروەھا میوزیكێكی ئارامیش لەگەڵیدا كار دەكات بۆ ئارام كردنەوەی مێشك و جەستەت.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان