ئێوارەی دوێنێ سێشەم 16ی كانوونی دووه‌م، هونەرمەند و ئەکتەری ناسراوی کورد و پاڵەوانی سه‌ره‌كی درامای گەردەلوول (پشتیوان نووری بەدەوی) بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
كۆچی ئه‌به‌دی به‌ده‌وی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڕێ هونه‌ری و ڕۆژنامه‌نووس و گۆرانیبێژه‌كانی دروست كرد و له ماوه‌ی كه‌متر له 10 سه‌عات تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی پڕبوو له پرسه‌ی ماته‌مینی و شیوه‌ن گێڕان بۆ هونه‌رمه‌ند پشتیوان به‌ده‌وی و له پێگه تایبه‌تییه‌كانه‌وه هاوخه‌میان ده‌ربڕیوه.