خواردنی تێكەڵەی سیر و ھەنگوین سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ ئەگەر بتوانیت بە شێوەیەكی رۆژانە و لەسەر گەدەی بەتاڵ بیخۆیت، هەروەها خواردنی ئەم پێكهاتانە بەیەكەوە جەستەیەكی تەندروستت بۆ دەرەخسێنێت.
بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "
steptohealth" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی خواردنی سیر و هەنگوین دەكات بە تێكەڵی و دەڵێت، گیراوەی سیر و هەنگوین یەكێكە لە بەسوودترین پێكهاتە بۆ جەستە و دووربوونی جەستە لە نەخۆشی و رێكخستنی هاوسەنگی، چونكە كاریگەرە بۆ رێكخستن و كۆنترۆڵكردنی رێژەی شەكر لە خوێندا.
پێكهاتەكانی سیر بەسوودە بۆ دەركردنی كاریگەرییەكانی مادە ژەھرییەكان و بەھێزكردنی سیستەمی بەرگری جەستە دژ بە نەخۆشییە مەترسیدارەكان، هەروەها بۆ ئەوەیەی سوود لەم پێكهاتەیە وەرگری هەوڵ بدە لەسەر گەدەی بەتاڵ بیخۆیت بۆ باشتركردنی تەندروستیت و بەھێزكردنی سیستەمی بەرگریی جەستەت.
یەكێكی تر لە سوودەكانی خواردنی تێكەڵەی سیر و هەنگوین ئەوەیە، كە سووڕێ خوێن چالاك دەكات و ڕێگری دەكات لە تووشبوونی دڵ بە نەخۆشی مەترسیدا وەك جەڵتە، هەروەها ئەم چالاكییەی سووڕی خوێن كاریگەری دەبێت لەسەر كەم كردنەوەی گیرانی لوولەی خوێن بەهۆی كۆلسترۆڵەوە و هاتووچۆكردنی خوێن ئاسان دەبێت و دڵ بە پارێزراوی دەمێنێتەوە.