خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان "شارا ئیبراهیم"، له نوێترین پۆستیدا وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له‌ناو ستۆدیۆی پڕۆگرامه تازه‌كه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام به جلی سوور بڵاو كردووه‌ته‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسامن به جوانییه‌كه‌ی و ستایلی جلوبه‌رگه‌كه‌ی و هاتنه‌وه بۆ سه‌ر شاشه.
شارا ئیبراهیم، دوای ده‌ركه‌وتنی له نوێترین وێنه‌ی خۆی هه‌وادارانی بۆیان نووسیوه: "به‌هاتنه‌وه‌ت زۆر پڕۆگرام و ڕاگه‌یاندكار له كاره‌كانیان ڕاده‌گری"، كچێك بۆی نووسیوه: "چاوه‌ڕێی قسه خۆشهكانتین".
به‌یانی پێنجشه‌م 18 ی كانوونی دووه‌م یه‌كه‌م ڕۆژی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه‌ی ده‌بێت له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردماكس و یه‌كه‌م میوانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره میدیا حوسێنه، ئه‌مەیش دوای 9 مانگ دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌تی له شاشه‌ی تیڤیه‌كان.
ئەو له ماوه‌ی پێشودا وازی له كه‌ناڵی "ئێن ئارتی دوو" هێنا، ئهوەیش دوای چه‌ندان كێشه، كه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌كه‌ی هه‌ی بوو.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ریی دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه.