زۆر جار مرۆڤ هەست بەوە ناكات خواردنە تاڵەكان چ سوودێكی هەیە بۆ تەندروستی جەستە و گرینگی پێ نادات، بەڵام وانییە خواردنە تاڵەكان چەندان سوودیان هەیە بۆ جەستە و چارەسەری نەخۆشیی ترسناكەكان دەكەن بەتایبەتی شێرپەنجە.
بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "
onegreenplanet" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی خواردنە تاڵەكان دەكات و دەڵێت، لە لێكۆڵینەوەیەكی ئەمەریكی ئەوەی راگەیاندووە، كە خواردنی تاڵ پێكهاتەیەكی بەهێزی هەیە و دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسانی كە بەسوودە بۆ دژیایەتی كردنی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك لەناو ژناندا.
لێكۆڵینەوەكە ئەوەیشی روون كردووەتەوە و دەڵێت، خواردنە تاڵەكان یارمەتی جەستە دەدەن لە دژیایەتی كردنی نەخۆشی شەكرە، چونكە ئەم خواردنە تاڵانە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینی " A, D, E, K" و شەكر لە خۆیان ناگرن، هەروەها جگەر دەپارێزن لە ژەهری زۆر و هاوسەگی مادەكانی جەستە بەشێوەیەی باش ڕێك دەخەن.
بەگشتی خواردنی خۆراكی تاڵ یارمەتی خانەكانی جەستە دەدات بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری جەستە دژ بە هەمەجۆری نەخۆشییەكان بەتایبەت ژەهراوی بوون و نەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەم و نەخۆشی شیرپەنجە.